بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 15ی كانونی یەكەم


-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 37ی زایینی، (نیرۆن) ئیمپراتۆری ڕۆمانی لە دایك بووە كە یەكێك بووە لە فەرمانڕەوا بەناوبانگەكانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی ‌و ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە لە فراوانكردنی قەڵەمڕەویی ڕۆمەكان لە ئەوروپا ‌و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1612، (سیمۆن ماریۆس) زانای گەردونناسی ئەڵمانی لە ڕێگەی دووربینەوە توانیی گەلئەستێرەی ئەندرۆمیدا بدۆزێتەوە.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1791، یەكەم كۆلێژی ماف لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ‌و لە زانكۆی پەنسلڤانیا كرایەوە كە یەكەم خوێندنگە بوو تایبەت بێت بە بواری یاسا‌و ماف لە جیهاندا.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1918، كۆنگرەی جیهانیی یەهودی یەكەم كۆنگرەی خۆیی لە ئەمریكا سازكرد كە ئامانج لێی پاراستنی بەرژەوەندیی جولەكەكان بوو لە دامودەزگاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا.
-    دوای پەشیمانبوونەوەی یەكێتیی سۆڤێت لەو بەڵێنانەی كە پێشتر بە كوردی دابوون بۆ پشتیوانیی لە كۆماری مهاباد، ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1946 (ئەسەدۆف)ی نوێنەری سۆڤێت شاری مهابادی بەجێهێشت.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1952، یەكەم نەشتەرگەریی بۆ گۆڕینی ڕەگەزی مرۆڤ ئەنجام درا كە بۆ هاووڵاتییەكی دانیماركی بە ناوی (جۆرج یورجنسن) ئەنجام درا ‌و ڕەگەزی خۆیی لە پیاوەوە گۆڕی بۆ ژن ‌و ناوی خۆی نا (كریستین یورجنسن).
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1957، زانای ئایینی ‌و ناوداری كورد مامۆستا (سەید عەبدولحەكیم خانەقینی) كۆچی دوایی كردووە، كە رۆڵی باشی هەبوە لە خزمەتكردنی بوارەكانی ئایین ‌و ئەدەب ‌و نیشتمانپەروەرێتیی.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1966، (واڵت دیزنی) داهێنەری فیلم كارتۆن ‌و دامەزرێنەری گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی هونەری لە ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1977، دادگای سەر بە ڕژێمی بەعس سزای لە سێدارەدانی بە سەر پێشمەرگەكانی ڕێكخراوی هەڵۆی سوردا سەپاند، كە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرابوون.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1981، حكومەتی تەلئەبیب بڕیاریدا بەرزاییەكانی جۆلان بخاتە سەر زەوییەكانی خاكی ئیسرائیل ‌و كردییە بەشێك لەو وڵاتە.
-    دوای سەدان ساڵا خەبات لە پێناو مافی چارەی خۆنوسیندا، سەرئەنجام ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 1993، هەریەكە لە بەریتانیا ‌و ئێرلەندا پەیماننامەی (داوننگ ستریت)یان واژۆ كرد كە دان بەوەدا دەنێت خەڵكی ئێرلەندای باكور دەتوانن بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن كە ئایا لە چوارچێوەی بەریتانیادا دەمێننەوە یاخود دەیانەوێت لەو وڵاتە جیاببنەوە.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، (جۆرج بوش)ی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا هەڕەشەی لە ئێران ‌و سوریا كرد بەوەی دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەدەن.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زۆربەی ئەو سزایانەی لەسەر عێراق لابرد كە بە هۆی داگیركردنی كوەیتەوە ساڵی 1990 بە سەر ڕژێمەكەی (سەدام حسێن)دا سەپاندبوونی.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، لە ڕێوڕەسمێكی سەربازیدا ‌و بە ئامادەبوونی (لیۆن بانیتا)ی وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئاڵای ئەمریكا لە عێراق داگیرا وەكو ئامادەكارییەك بۆ پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ‌و گێڕانەوەی دەسەڵات بۆ عێراقییەكان كە ماوەی نزیكەی نۆ ساڵا بوو هێزەكانیان دۆسێی ئەمنیی عێراقیان لە دەستدا بوو.
-    ڕۆژی 15ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، نوسەر ‌و ڕۆژنامەنوسی ئەمریكی (كریستۆفەر هیچز) كۆچی دوایی كردووە كە بە ڕەچەڵەك بەریتانییە ‌و لە نوسینەكانیدا ڕەخنەی توندی لە ئایین گرتووە.


هه‌واڵی زیاتر