بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 17ی كانونی یەكەم


-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1267ی زایینی، دوای تەواوبوونی بیناكەی یەكەم نوێژی هەینی لە زانكۆی ئەزهەر لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر ئەنجامدرا.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1273، مەولانە (جەلالەدینی ڕۆمی) كۆچی دوایی كردووە كە نوسەر ‌و بیرمەند ‌و زانایەكی بەناوبانگی ئایینی ئیسلامە ‌و كارگەریی لەسەر بیری ئیسلامی هەبووە.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1770، موزیسیانی ئەڵمانی (لۆدڤیج ڤان بتهۆڤن) لە دایك بووە كە خاوەنی چەندین شاكاری میوزیكییە ‌و رۆڵی زۆری هەبوە لە پێشخستنی هونەری ئەوروپادا.
-    دوای هەوڵ ‌و ماندووبوونێكی زۆر سەرئەنجام ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1903، برایانی ڕایت سەركەوتنیان بە دەست هێنا لە دروستكردنی فڕۆكەدا ‌و توانییان بۆ یەكەمجار لە ڕێگەی مەكینەوە بە فڕۆكە بە ئاسمانی ناوچەكەیاندا بفڕن.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1913، یەكەم ژمارەی گۆڤاری هەواڵەكان لە سەر دەستی (ئەمین ڕافعی)یەوە لە میسر بڵاوكرایەوە.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1928، ژنە نوسەری كورد (سەبری نوری خەفاف) ناسراو بە دایكی سۆلاڤ لە دایك بووە كە خزمەتێكی زۆری بە بواری ئەدەبی كوردی كردووە.
-    لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا ‌و بە هۆی هۆلۆكۆستی جولەكەكان لە سەر دەستی ئەڵمانیای نازیی ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1942، شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا بە ڕەسمی ئیدانەی كۆمەڵكوژیی جولەكەكانی كرد.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1945، لە چوارچرای شاری مهابادی خۆرهەڵاتی كوردستان ‌و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكان ‌و هێزی پێشمەرگە ‌و جەماوەری كوردستان ‌و لە پرۆسەیەكی مێژووییدا ئاڵای كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی هەڵكرا.
-    لە پاش خۆبەدەستەوەدانی پێشەوا قازی محەمەد ‌و هاوەڵانی بە دەستی حكومەتی ئێران، ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1946، ئاڵای كوردستان لە شاری مهاباد داگیرا ‌و لە شوێنی ئەو ئاڵای ئێران هەڵكرا.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1951، شۆڕشی گەلی تونس لە پێناو سەربەخۆییدا بە ڕابەرایەتیی (حەبیب بورقێبە) دەستی پێكرد.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1969، نوسەر ‌و مێژوونوسی ناوداری گەلی كورد مامۆستا (مستەفا جەواد) كۆچی دوایی كردووە كە خزمەتێكی زۆری بە بوارەكانی ئەدەب ‌و مێژوو كردوە ‌و چەندین بەرهەمی بە پێزی لە پاش خۆی بەجێهێشتوە.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1976، هێزەكانی عێراق هێرشێكی گەورەیان بۆ سەر ناوچەی دۆڵی باڵەییان دەست پێكرد بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1978، ڕێككەوتننامەی (كامپ دەیڤد) لە نێوان میسر ‌و ئیسرائیلدا لەلایەن (ئەنوەر سادات)ی سەرۆكی میسر ‌و (مەناحم بیگن)ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلدا واژۆ كرا.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1986، گۆرانیبێژ ‌و ئاوازدانەری گەورەی كورد مامۆستا (محەمەد عارف جەزیری) كۆچی دوایی كردووە كە خزمەتێكی زۆری بە هونەری كوردی كردوە ‌و لە ماوەی ژیانیدا چەندین بەرهەمی تۆمار كردوە ‌و ئاوازی بۆ چەندین گۆرانی داناوە.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 1992، لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەڵەستینییەوە 415 سەركردەی بزوتنەوەكانی حەماس ‌و جیهادی ئیسلامی بۆ لوبنان دوورخرانەوە.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 2003، (جاك شیراك)ی سەرۆكی فەرەنسا بڕیاریدا هەڵگرتنی هەموو جۆرە نیشانەیەكی ئایینی لە منداڵاندا قەدەغە بكرێت.
-    بە هۆی ئەو قەیرانە ئابورییەی كە ئەمریكای گرتبووەوە، ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 2008، بانكی یەدەكی ئەمریكی ڕێژەی سوودی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمكردەوە.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، هونەرمەند ‌و دەرهێنەری ناوداری لوبنانی (یەحیا سەعادە) بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە كە خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری بوە.
-    ڕۆژی 17ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، گەنجێكی تونسی بە ناوی (محەمەد بوعەزیزی) لە بەردەم بارەگای ولایەتی (سیدی بوزەید) ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بە هۆی ئەوەی لە پای لێسەندنی عارەبانەكەی لەلایەن پۆلیسەوە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئامادەنەبوون گوێ‌ لە داواكارییەكانی بگرن ‌و عارەبانەكەی بۆ بگێڕنەوە ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی شۆڕش لە تونسدا دژی دەسەڵاتەكەی (زەینلعابدین بنعەلی)، دواتریش شۆڕش چەندین وڵاتی دیكەی عەرەبیی گرتەوە كە بە بەهاری عەرەبی ناسرا ‌و بووە هۆی ڕوخاندنی چەندین ڕژێم.
-    ئەمڕۆ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یادی برایانی ڕایت دەكرێتەوە، لە بۆتانیش بە ڕۆژی نیشتمانی لە قەڵەم دەدرێت، هەروەها لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی كەروێشك لە قەڵەم دەدرێت، هەر ئەمڕۆش لە كوردستان بە ڕۆژی ئاڵا لە قەڵەم دەدرێت.


هه‌واڵی زیاتر