- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1347ی زایینی، سوڵتان (حەسەن بن ناسر محەمەد قلاوون) دەسەڵاتی میسری گرتە دەست و بووە حوكمڕانی ئەو وڵاتە و لە ماوەی دەسەڵاتەكەیدا هەوڵی زۆری دا بۆ فراوانكردنی قەڵەمڕەوی حوكمڕانییەكەی.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1865، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی ڕەسمیی سیستمی كۆیلایەتیی هەڵوەشاندەوە و بازرگانیكردنی بە مرۆڤەوە قەدەغە كرد.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1878، (جۆزێف ستالین) سەركردەی حزبی سۆسیالیستی یەكێتیی سۆڤێت سەرۆكی ئەو وڵاتە لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا لە دایك بووە.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1914، ئینگلتەرا لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا میسری لە ژێر دەستی عوسمانییەكان دەرهێنا و خستییە ژێر چاودێریی خۆیەوە.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1941، كاتێك جەنگی دووەمی جیهانیی زۆربەی ناوچەكانی ئەوروپای گرتبووەوە و جەنگ ئاراستەیەكی جیهانیی وەرگرت، هێزەكانی ژاپۆن لە كەناراوەكانی هۆنگ كۆنگ دابەزین و دەستیان بە كوشتن و لەناوبردنی دانیشتوانەكەی كرد كە بە هۆیەوە هەزاران هاووڵاتی لەناوچوون و لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەیان ناچار كرد خۆی بدات بەدەستەوە.
- لە دوای كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی و فراوانبوونی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1956دا، ژاپۆن بووە ئەندامی ئەو ڕێكخراوە.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1963، ئەكتەری بەناوبانگی سینەمای ئەمریكی و هۆڵیوود (براد بێت) لە دایك بووە كە بەشداریی لە دەیان فیلمی سینەماییدا كردوە.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1969، وەفدێكی دەوڵەتی عێراق سەردانی ناوچەی ناوپردانیان كرد بە مەبەستی بینینی (مەلا مستەفا بارزانی) سەركردەی شۆڕشی ئەیلول و گفتوگۆكردن و ڕێككەوتن.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1972، ڕێككەوتننامەیەكی ئابوریی لە نێوان میسر و كۆمەڵەی وڵاتانی ئابوریی ئەوروپیدا لە شاری برۆكسل واژۆ كرا بۆ كاری بازرگانیی و ئاڵوگۆڕی شتومەك.
- دوای 300 ساڵا خەباتكردنی دانیشتوانی سكۆتلەندا لە پێناو ماف و داخوازییەكانیاندا سەرئەنجام ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 1997، بەریتانیا ڕەزامەندیی پیشاندا بە هەڵبژاردنێكی پەرلەمانیی و دامەزراندنی پەرلەمانێكی تایبەت بە خۆیان.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، فێستیڤاڵێكی تایبەت بە گۆرانیی فۆلكلۆری كوردی لە شاری سنەی خۆرهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو كە دەیان تیپی هونەریی و هونەرمەند بەشدارییان كرد.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، پرۆسەی لێكۆڵینەوە لە (عەلی حەسەن مەجید) و (سوڵتان هاشم) بە تۆمەتی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەستی پێكرد، كە دوو سەركردەی بەعسی بوون و لە ماوەی حوكمڕانیی بەعسییەكاندا لە عێراق دەستیان لە كوشتنی خەڵكی مەدەنیدا هەبوو.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 2006، (دۆناڵد ڕامسفێڵد) وەزیری بەرگریی ئەمریكا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە وەكو ناڕەزایەتییەك لە بەرامبەر سیاسەتەكانی جۆرج بوش.
- دوای ئەوەی تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەسەردا ساخ بووەوە دادگای تاوانەكانی جەنگ لە ڕواندە ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 2008، سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بە سەر كۆلۆنێل (سینۆسیت باجۆسۆرا) فەرماندەی سوپای وڵاتدا سەپاند بە تاوانی بوونی دەست لە كوشتنی هاووڵاتیان و هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا كە بە هۆیەوە نزیكەی 800 هەزار كەس بوونە قوربانیی.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، حكومەتی ئیسرائیل 550 دیلی فەڵەستینیی ئازاد كرد لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان تەلئەبیب و فەڵەستین بۆ گۆڕینەوەی دیلەكانی نێوانیان.
- ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، سەرۆكی پێشووی كۆماری چیك (فاتسلاڤ هاڤیل) كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵی زۆری بینیوە لە گێڕانەوەی سەروەریی بۆ چیكییەكان و جیابوونەوە لە خاكی یەكگرتووی چیكسلۆفاكیا.
- ئەمڕۆ لە میرنشینی قەتەر بە ڕۆژی نیشتمانیی لە قەڵەم دەدرێت، لە نەیجەریش ڕۆژی كۆمارییە و هاوكات ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی زمانی عەرەبی ئەژمار دەكرێت، هەر ئەمڕۆش لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بە ڕۆژی جیهانیی كۆچبەران ئەژمار دەكرێت كە ڕۆژێكی جیهانییە و ساڵی 2000 لەلایەن كۆمەڵەی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بە بڕیاری ژمارە (45/93) ڕاگەیەندراوە.