بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 19ی كانونی یەكەم


-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 1111ی زایینی، (ئەبو حامد محەمەد بن محەمەد غەزالی) ناسراو بە ئیمامی غەزالی زانا ‌و بیرمەندی ئیسلامی لە دایك بووە كە خزمەتێكی زۆری بە ئایینی ئیسلام كردوە ‌و شارەزایەكی باشی بوارەكانی فیقه و شەریعە بوە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 1683، (فیلیپی پێنجەم) پاشای ئیسپانیا لە دایك بووە كە لە ماوەی حوكمڕانییەكەیدا هەوڵی زۆری داوە بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتی ئیسپانییەكان لە ئەوروپا ‌و ئەفریقادا.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 1915، ئەڵمانەكان لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا گازی (فۆسجین)یان كە گازێكی كوشندەیە لە جەنگدا لە دژی سوپای هاوپەیمانەكان بەكارهێنا ‌و بەهۆیەوە دەیان هەزار كوشتاری لێكەوتەوە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 1941، (ئەدۆڵف هێتلەر) بووە فەرماندەی گشتیی هێزەكانی ئەڵمانیا ‌و نازناوی (فۆهرەر)ی پێبەخشرا.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 1963، (ئەدیب شیشكەلی) كودەتایەكی لە دژی (سامی حەناوی) فەرمانڕەوای سوریا ئەنجامدا كە لە هەوڵی یەكگرتنی سوریادا بوو لەگەڵا عێراقدا.
-    لە پاش ئەوەی لە مۆندیالی ساڵی 1982دا بەرازیل جامی جیهانیی بۆ تۆپی پێ‌ بەدەست هێنا، ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 1983، جامەكە لە كۆگاكانی شاری (ڕیۆ دی جانیرۆ) دزرا.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 1987، (كەریم بنزیما) یاریزانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی فەرەنسا ‌و یانەی ڕیاڵا مەدرید لە دایك بووە كە لەگەڵ هاوكارەكانی چەندین نازناویان بەدەست هێناوە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 1996، (هاشمی ڕەفسنجانی) سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران گەیشتە توركیا ‌و لەگەڵا بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا تاووتوێی ڕەوشی كوردیان كرد بە تایبەت ڕەوشی هەرێمی كوردستان.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 2002، هەریەكە لە (جەلال تاڵەبانی) سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری لەندەن لەگەڵا (تۆنی بلێر)ی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كۆبوونەوە ‌و بارودۆخی عێراق ‌و ناوچەكەیان تاووتوێ‌ كرد.
-    دوای هێرشەكەی 11ی سێپتەمبەر، ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 2001 ‌و پاش تیپەڕبوونی زیاتر لە سێ‌ مانگ بەسەر رووداوەكەدا سەرئەنجام دوایین دوكەڵا ‌و ئاگر لە هەردوو تاوەری بازرگانیی شاری نییویۆرك كۆتایی هات.
-    دوای ئازادكردنی لە زیندانەكانی توركیا ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، بە ئامادەبوونی ژنە سیاسەتمەداری باكوری كوردستان (لەیلا زانا) لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، شەقامێكی ئەو شارە ناونرا لەیلا زانا وەكو رێزلێنانێك بۆ خەباتی ئەو سیاسەتمەدارە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 2003، حكومەتی لیبیا ڕەزامەندیی پیشاندا لەسەر لەناوبردنی جبەخانە ئەتۆمییەكەی ‌و ڕێگەدان بە پشكنەرانی نێودەوڵەتیی بۆ پشكنینی وێستگە ئەتۆمییەكان.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، لە میانی هەڵبژادنەكانی بیلاڕوسیادا (ئەلكسەندەر لۆكاشینكۆ) بۆ چوارەم جار سەركەوتنی بە دەست هێنا ‌و چووەوە سەر كورسیی دەسەڵات.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، زانای ئایینی ‌و كەسایەتیی ناسراوی شانشینی ئوردنی هاشمی ‌و موفتیی ئەو وڵاتە شێخ (نوح قزات) كۆچی دوایی كردووە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، حكومەتی كۆریای باكور لە ڕاگەیەنراوێكدا كۆچی دوایی (كیم جۆنگ ئیل)ی سەرۆكی كۆریای ئاشكرا كرد كە ماوەی دوو ڕۆژ بوو بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دابوو، هەمان ڕۆژیش (كیم جۆنگ ئۆن)ی كوڕی وەكو سەرۆكی نوێی كۆریای باكور دەستنیشان كرا.
-    ئەمڕۆ لە هندستان بە ڕۆژی غووا ناسراوە كە بۆنەیەكی ئایینیی هیندۆسەكانە ‌و سروتی ئایینی تایبەت دەگێڕدرێت، لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانیشەوە ئەمڕۆ بە ڕۆژی هاوكاریی باشور – باشور لە قەڵەم دەدرێت كە مەبەست لێی هاوكاریكردنی دانیشتوانی بەشی باشوری گۆی زەوییە.


هه‌واڵی زیاتر