- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 72ی زایینی، (تۆما) كە یەكێك بوو لە هاوەڵەكانی پەیامبەر (عیسا) لە ناوچەی ناسرەی فەڵەستین كۆچی دوایی كردووە.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1401ی زایینی، وێنەكێشی بەناوبانگی ئیتاڵی (مازاچۆ) لە دایك بووە، كە چەندین تابلۆ و كەڤاڵی سەرنجڕاكێشی ئایینی و سروشتیی و مێژوویی دروست كردووە.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1832، سوپای میسر بە سەركردایەتیی (ئیبراهیم پاشا) لە ناوچەی قۆنییە سەركەوتنێكی گەورەیان بەسەر سوپای عوسمانییەكاندا بەدەست هێنا.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1879، داهێنەر و زانای بەناوبانگی جیهان (تۆماس ئەدیسۆن) بۆ یەكەمجار گڵۆپی كارەبایی دروست كرد.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1908، یەكەمین زانكۆی ئەهلی لە وڵاتانی عەرەبیدا كرایەوە كە ئەویش زانكۆی ئەهلیی میسر بوو.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1914، هێزە ئاسمانییەكانی ئەڵمانیا لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا یەكەم هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر بەریتانیا ئەنجامدا.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1914، (عەبدولكەریم قاسم) یەكەم سەرۆك كۆماری عێراق لە دایك بووە كە ساڵی 1958 بە هاوكاریی ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی سەركردایەتیی شۆڕشی 14ی تەمموزی كرد و كۆتایی بە سیستمی پاشایەتی هێنا لە عێراقدا.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1937، كۆمپانیای واڵت دیزنی یەكەم بەرهەمی فیلم كارتۆنی بە ناوی (سنۆ وایت و حەوت كورتە باڵاكە) بڵاوكردەوە.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1942، (هۆ جین تاو) سەرۆك كۆماری میللیی چین لە دایك بووە كە یەكێكە لە رابەرانی شۆڕشی چین.
- لە دوای كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی و دابەشكردنی ئەڵمانیا بە سەر دوو بەرەی لیبراڵی و سۆسیالیستیدا، ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1949 ئەڵمانیای خۆرائاوا سیستمی فیدراڵیی ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1958، (شارل دیگۆل) وەك سەرۆك كۆماری فەرەنسا هەڵبژێردرا و چووە سەر كورسیی دەسەڵات.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1964، ئەنجومەنی گشتیی بەریتانی واتە پەرلەمان سزای لە سێدارەدانی لەو وڵاتەدا هەڵوەشاندەوە.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1966، كەشتی ئاسمانیی سۆڤێتی (لۆنا 31) لە سەر ڕووی هەسارەی مانگ نیشتەوە و چەندین نمونەی لە سەر مانگ هەڵگرتەوە و دواتر هێنرانەوە بۆ سەر زەوی بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە پێكهاتەكانی مانگ.
- پاش زیاتر لە 40 ساڵا خەباتی چەكداری لە دژی حكومەتی بەریتانیا، ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1979 ڕێككەوتننامەیەك لە نێوان حكومەتی لەندەن و كۆلۆنیالی (ڕۆدیسیا)دا مۆر كرا بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە شەڕ و پێكدادان بەوەش دان بە سەروەریی ڕۆدیسیادا نرا.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1988، فڕۆكەیەكی بۆینگ 747ی سەر بە هێڵی ئاسمانیی پان ئەمریكان لە سەر ئاسمانی سكۆتلەندا و لە ناوچەی لۆكەربی كەوتە خوارەوە، كە 269 كەس لە سەرنشینەكانی بوونە قوربانیی و حكومەتی لیبیا بە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە تۆمەتبار كرا، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی كێشەیەكی گەورە لە نێوان واشنتۆن و تەرابلوسدا.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1991، یانزدە كۆماری سەر بە یەكێتیی سۆڤێت لە كازاخستان هەڵوەشانەوەی سۆڤێتیان ڕاگەیاند و ڕێككەوتننامەیەكیان مۆر كرد بۆ پێكهێنانی كۆمەڵەی دەوڵەتە سەربەخۆكان.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 1996، ئەنجومەنی ئاسایشی توركیا داوای لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە كرد ڕێگە بە كوردەكان نەدرێت وەچەی زۆر بخەنەوە، چونكە ئەگەر بەر بە منداڵبوونی كوردان نەگیرێت ئەوا تا ساڵی 2025 ژمارەی كوردەكان لە توركیا لە ژمارەی توركەكان زیاتر دەبێت.
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 2006، (سابر موراد نیازۆف) سەرۆكی پێشووی توركمانستان كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بوە لە رابەرانی سەربەخۆیی.
- دوای چەندین مانگ ململانێی سیاسی و نەگەیشتنە ئەنجام لە بارەی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێوە سەرئەنجام ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 2010، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بەخشییە حكومەتەكەی (نوری مالكی).
- ڕۆژی 21ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011، یاریزان و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆكراین (ئیفیگینی ڕۆداكۆف) كۆچی دوایی كردووە كە گرنگییەكی زۆری بە پێشخستنی وەرزش داوە لە وڵاتەكەیدا.
- ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی وەرزی زستانە، هەر ئەمڕۆش بە ڕۆژی وشەی یەكتربڕ ئەژمار دەكرێت كە ساڵی 1913و لەلایەن ڕۆژنامەی نییویۆرك ۆرڵدەوە داهێنرا و تا ئێستا ڕۆژنامە و گۆڤارەكان بەكاری دەهێنن و كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆ زاخاوی مێشك و ئارامكردنەوەی.