بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 31ی كانونی یەكەم


-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1097ی زایینی، بە هۆی ئەوەی لەلایەن مەسیحییەكانەوە شاری ئەنتاكیا گەمارۆ درابوو، (دەقاق بن تەتەش)ی فەرمانڕەوای دیمەشق هەوڵەكانی چڕكردەوە بۆ یارمەتیدانی خەڵكی ئەنتاكیا بەڵام سەركەوتوو نەبوو.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1600، كۆمپانیای هندی شەرقی لەلایەن بەریتانیاوە پێكهێنرا بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە نێوان ئەفریقا ‌و ئاسیا ‌و ئەمریكادا كە ڕۆڵێكی زۆری هەبوو لە ئاڵوگۆڕ ‌و بازرگانیی لە جیهاندا ‌و تا ساڵی 1874 بەردەوام بوو.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1830، (خدێوی ئیسماعیل) فەرمانڕەوای میسر لە دایك بووە كە پێنجەم فەرمانڕەوای خێزانی عەلەوییەكانی میسر بووە.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1857، شاژنە ڤیكتۆریای پاشای بەریتانیا بڕیاریدا شاری ئۆتاوا بكرێتە پایتەختی كەنەدا كە ئەو كاتە لە ژێر دەستی بەریتانییەكاندا بوو.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1912، ئیتاڵییەكان شاری سەرتی لیبیایان داگیر كرد كە تا ساڵی 1918 لە ژێر دەستیاندا مایەوە.
-    لە پاش داگیركردنی ئەڵمانیا ‌و خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن، ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1945 (هاری ترومان)ی سەرۆكی ئەمریكا بە شێوەیەكی ڕەسمیی كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانیی ڕاگەیاند كە بە سەركەوتنی هاوپەیمانەكان كۆتایی هات.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1946، هێزەكانی فەرەنسا بە یەكجاریی خاكی لوبنانیان بەجێهێشت ‌و ئەو وڵاتە بووە خاوەن سەروەریی خۆی.
-    بە هۆی ناكۆكیی بەردەوام ‌و جەنگ لە نێوان هندستان ‌و پاكستاندا لەسەر كێشەی هەرێمی كشمیر، سەرئەنجام ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1947، كێشەی كشمیر خرایە بەردەم ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.
-    بەهۆی سەركەوتنەكانی لە بواری بەرهەمهێناندا ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1955، كۆمپانیای بەناوبانگ جەنراڵا مۆتۆرز ڕایگەیاند كە قازانجەكانی گەیشتووەتە سەرووی یەك ملیار دۆلاری ئەمریكی.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1969، وەفدێكی حكومەتی عێراق گەیشتنە ناوچەی ناوپردان بۆ چاوپێكەوتنی (مستەفا بارزانی) ‌و سەركردایەتیی شۆڕشی ئەیلول بە مەبەستی گفتوگۆ ‌و دانوستان.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1969، كۆمەڵەی هونەر ‌و وێژەی كوردی (كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان) دامەزراوە كە تایبەت بوە بە گرنگیدان بە ئەدەب ‌و هونەری كوردی.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1977، شێخ (جابر ئەحمەد سوباح) بووە میری كوەیت ‌و شوێنی (سوباح سالم سوباح)ی ئامۆزای گرتەوە.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1984، ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ڕێكخراوی پەروەردە ‌و ڕۆشنبیریی ‌و زانست (یونسكۆ) كشایەوە، بەوەش یونسكۆ بوە رێكخراوێكی سەربەخۆ.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1989، تێكۆشەری ناسراوی گەلی كورد (د. خەسرەو مستەفا خاڵا) لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا كۆچی دوایی كردووە كە خزمەتێكی زۆری بە گەلەكەی كردوە.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1993، (زڤیاد جامسا خۆردیا)ی سەرۆكی پێشووتری جۆرجیا كۆچی دوایی كردووە كە هەوڵی زۆری داوە بۆ سەربەخۆبوونی جۆرجیا.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1999، (بۆریس یەڵتسن)ی سەرۆكی ڕوسیا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە ‌و دەسەڵاتی ڕادەستی (ڤلادیمێر پۆتن) كرد.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 1999، حكومەتی ئەمریكا ئیدارەی كەناڵی پەنەمای دایەوە دەست حكومەتی پەنەما كە ماوەیەكی زۆر بوو دەستی بەسەردا گرتبوو.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 2003، توركمان ‌و عەرەبەكانی شاری كەركوك خۆپیشاندانێكی بێمۆڵەتیان لە دژی كورد ئەنجامدا ‌و پەلاماری چەند دامودەزگایەكیان دا كە بە هۆیەوە پشێوییەكی گەورە لەو شارەدا دروست بوو چەندین كەسیش بوونە قوربانیی.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 2004، پەرلەمانی كۆریای باشور بڕیاریدا ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ساڵی 2006 درێژ بكاتەوە كە لە چوارچێوەی هێزەكانی فرەڕەگەز هاتبوونە عێراق ‌و لە ماوەی مانەوەیاندا لە كوردستان چەندین پرۆژەی گرنگیان ئەنجامدا.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 2006، بەریتانیا دوایین پشكی قەرزەكانی دایەوە بە ئەمریكا كە لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا لێی وەرگرتبوو.
-    ڕۆژی 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 2007، نوسەر ‌و تێكۆشەر ‌و مێژوونوسی ناوداری میسری (جەمال بەدەوی) كۆچی دوایی كردووە.
-    ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی ساڵی زاینییە كە لە دوانزدە مانگ ‌و 365 یاخود 366 ڕۆژ پێكدێت، هەر ئەمڕۆش یادی كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی دەكرێتەوە كە لە نێوان وڵاتانی هاوپەیمان ‌و بەرەی میحوەردا هەڵگیرسا.


هه‌واڵی زیاتر