بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 2ی كانونی دووەم


-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1492ی زایینی، حوكمی چەند سەد ساڵەی عەرەبەكان لە ناوچەی ئەندەلوس ‌و ئیسپانیا كۆتایی هات، ئەویش بە ڕوخانی شاری غەرناتە ‌و خۆبەدەستەوەدانی (ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد)ی پاشای غەرناتە.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1642، (محەمەدی چوارەم)ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی لە دایك بووە كە لە تەمەنی پێنج ساڵیدا كراوەتە سوڵتان ‌و بۆ ماوەی چەندین ساڵا لەلایەن كەسانی نزیكییەوە دەسەڵاتی وڵات بەڕێوە براوە، بەڵام كاتێك گەیشتە تەمەنی 18 ساڵی ‌و بە تەواوی دەسەڵاتی گرتە دەست ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە فراوانكردنی دەسەڵاتی عوسمانییەكاندا.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1757، هێزەكانی بەریتانیا شاری (كەلكەتا)ی هندستانیان داگیر كرد.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1788، ناوچەی جۆرجیا بڕیاریدا بچێتە چوارچێوەی حوكمی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە ‌و بووە چوارەم ویلایەتی ئەمریكا.
-    لە میانی جەنگێكی خوێناویدا كە لە نێوان ڕوسیا ‌و بروسیادا هەڵگیرسابوو بۆ دەستگرتن بەسەر پۆڵۆنیادا، سەرئەنجام ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1793، ئەو دوو وڵاتە ڕێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆڵۆنیا لە نێوانیاندا.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1899، لە ئیدارەكەی (بنجامین هاریسۆن)ی سەرۆكی ئەمریكادا یەكەم ژن لە مێژووی ئەمریكادا خرایە ناو ڕیزی كارمەندانی كۆشكی سپییەوە كە ئەویش (ئەلیس سانجەر) بوو.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1919، شاندێكی كورد گەیشتنە شاری ئیستانبوڵی توركیا بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵا نوێنەری بەریتانیا لە توركیا بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی چارەنوسی گەلی كورد.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1929، هەردوو حكومەتی ئەمریكا ‌و كەنەدا ڕێككەوتن لەسەر كاركردنی پێكەوەیی بۆ پاراستنی تاڤگەكانی نیاگارا كە بە گەورەترین تاڤگەی جیهان ئەژمار دەكرێن.
-    لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی ‌و هێرشەكانی سوپای ئەڵمانیادا بۆ سەر خاكی یەكێتیی سۆڤێت، یەكەم شكست ڕووبەڕووی ئەڵمانەكان بووەوە ‌و ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1943، بە هۆی زریان ‌و بەفرێكی زۆرەوە كە گەورەترین كۆسپ بوو لە بەردەمیاندا هێزەكانی ئەڵمانیا دەستیان بە پاشەكشە كرد.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1947، (مەهاتما گاندی) ڕابەری هیندەكان دەستی بە ڕێپێوانێكی ئاشتی كرد بە مەبەستی بەرگرتن لە هەڵگیرسانی جەنگێكی ناوخۆیی لە نێوان هیندۆس ‌و موسڵمانەكانی ئەو وڵاتەدا.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1950، ژاپۆن ‌و یەكێتیی سۆڤێت ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتییان بە ناوبژیوانیی (تیۆدۆر ڕۆزفڵت)ی سەرۆكی ئەمریكا واژۆ كرد.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1958، یەكێتیی هونەرمەندانی كوردستان دامەزراوە.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1981، (ماكسیمیلیانۆ ڕۆدریگێز)ی یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە دایك بووە.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1984، ژەنراڵا (محەمەد بوهاری) لە ڕێگەی كودەتایەكی سەربازییەوە كورسیی دەسەڵاتی نایجیریای گرتە دەست.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1987، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ناو سنوری شاری كەركوك چالاكییەكی گەورەیان ئەنجام دا ‌و چەند بارەگایەكی هێزەكانی عێراقیان گرت.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1994، ژمارەیەك توركی نەژادپەرست لە بەلجیكا پەلاماری كوردانی پەنابەری ئەو وڵاتەیان دا ‌و ژمارەیەك كەس بریندار بوون.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1995، وێنەكێشی بەناوبانگی ئیسپانی (مانوێل ڕیڤیرا) كۆچی دوایی كردووە كە چەندین بەرهەمی هونەریی لە پاش خۆی بەجێهێشتوە.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 1996، وەفدێكی پایەبڵندی حكومەتی ئێران گەیشتە شاری هەولێر بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی كوردستان ‌و عێراق ‌و ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی كورد.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 2006، ژمارەیەك لە جولەكە توندڕەوەكان لە شاری قودس ‌و لە میانی سروتێكی ئایینیدا داوای ڕوخاندنی مزگەوتی ئەقسایان كرد، لە هەمان كاتدا پەلاماری ژمارەیەك گەنجی فەڵەستینییان دا ‌و بەو هۆیەشەوە توندوتیژیی كەوتەوە.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 2007، پاش هەڵبژاردنی (بان كی مۆن) وەكو سكرتێری نوێی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە رێوڕەسمێكی پرۆتۆكۆلیدا و بە شێوەیەكی ڕەسمیی كاروباری ڕێكخراوەكەی گرتە دەست ‌و شوێنی (كوفی ئەنان)ی گرتەوە.
-    ڕۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، شێخ (سعود ڕاشد معەلا) وەكو فەرمانڕەوای میرنشینی (قیوەین)ی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو هەڵبژێردرا ‌و شوێنی شێخ (ڕاشد ئەحمەد معەلا)ی باوكی گرتەوە.
-    ئەمڕۆ لەلای كریستیانەكانەوە یادی قەشەی بەناوبانگ باسیلیۆس دەكرێتەوە كە شوێنكەوتوویەكی عیسا پەیامبەر بووە ‌و ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە لە بڵاوكردنەوەی ئایینی مەسیحیدا.


هه‌واڵی زیاتر