بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رۆژی 3ی كانونی دووەم


-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 106ی پێش زایین، (ماركۆس تۆلیۆس كیكرۆ) ناسراو بە شیشرۆن نوسەر ‌و وتاربێژی شاری ڕۆما لە دایك بووە كە یەكێكە لە نوسەرە بەناوبانگەكان ‌و كاریگەریی زۆری هەبووە لە دانانی ڕەنوسی ئەلف ‌و بێی لاتینیدا.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی  1496ی زایینی، (لیۆناردۆ داڤنشی) هەوڵیدا لە ڕێگەی ئامێرێكەوە كە دەستكردی خۆی بوو بفڕێت بەڵام هەوڵەكەی شكستی هێنا.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1521، (لیۆنی دەهەم)ی پاپای ڤاتیكان حەرەمی كلێسای لە (مارتن لۆتەر) قەدەغە كرد ئەوەش بە هۆی دامەزراندنی مەزهەبی پرۆتستانتی مەسیحی لەلایەن لۆتەرەوە كە لەلای ڤاتیكان بە هەڵگەڕانەوە لە بنەماكانی ئایینی مەسیحی لە قەڵەم دەدرا.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1777، شۆڕشی گەلی ئەمریكا لە دژی بەریتانییەكان كە لەلایەن (جۆرج واشنتۆن)ەوە ڕابەرایەتی دەكرا شكستی بە هێزەكانی بەریتانیا هێنا ‌و ئەمریكا بووە خاوەن سەروەریی خۆی، جەنگەكەش بە برنستۆن ناسراوە كە لە ویلایەتی نییوجێرسی بەڕێوەچوو.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1809، داهێنەری فەرەنسی (نیكۆڵاس ئەلبێرت) سەركەوتنی بەدەست هێنا لە دۆزینەوەی چارەسەركردنی كێشەی بەسەرچوونی خۆراكدا ئەو هەنگاوەش بووە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر پارێزگاری لە خۆراك بكرێت.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1899، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كوبای داگیر كرد.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1924، مێژوونووس ‌و شوێنەوارناسی بەریتانی (هەوارد كارتەر) تابوتەكەی (توت عەنخ ئامون)ی فیرعەونی میسری دۆزییەوە.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1935، هێزەكانی ئیتاڵیا چوونە ناو خاكی حەبەشەوە ‌و داگیریان كرد.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1939، یەكەم ژمارەی گۆڤاری ڕۆشنبیری لە میسر بڵاوكرایەوە.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1950، هونەرمەند ‌و ئەكتەری میسری (نیلی) لە دایك بووە، لە هەمان ڕۆژیشدا بەڵام ساڵی 1956، ئەكتەر ‌و دەرهێنەری ئەمریكی (میل گیبسن) لە دایك بووە.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1956، بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراقدا تەلەفزیۆنی عێراق دەستی بە پەخشكردنی بەرنامەكانی كرد كە لە دوای میسر عێراق دووەم وڵاتی عەرەبی بوو ببێتە خاوەنی تەلەفزیۆنی خۆی.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1959، ئالاسكا بووە ویلایەتی ژمارە 50ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1967، (جاك ڕۆبی) بكوژی (هارڤی ئۆزواڵد) تۆمەتبار بە تیرۆركردنی (جۆن كینیدی) سەرۆكی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد، كە لە پاش دوو ڕۆژ لە تیرۆركردنی كینیدی هەستا بە كوشتنی ئۆزواڵد.  
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1969، شۆفێری بەناوبانگی ئەڵمانیا ‌و جیهان (مایكل شوماخەر) كە چەندین نازناوی جیهانیی بە دەست هێناوە لە دایك بووە.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1970، ( كۆرت فالدهایم) وەكو سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەستبەكار بوو.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1976، شاعیر ‌و نوسەری ناوداری گەلی كورد (مەلا حامیدی مەلا حەمدون) كۆچی دوایی كردووە كە چەندین بەرهەمی لە پاش خۆی بەجێهێشتوە.
-    لە پاش یەك ساڵا بەرەنگاربوونەوەی هێزەكانی ئەمریكا، سەرئەنجام ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1990، ژەنراڵا (مانوێل نۆریگا)ی فەرمانڕەوای سەربازیی پەنەما خۆی ڕادەستی سوپای ئەمریكا كرد كە بە هۆی كودەتایەكی سەربازییەوە كورسیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتبووە دەست.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 1994، دەستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ‌و وەفدێكی یەكێیتی زانایانی موسڵمانی عێراق كۆبوونەوە بە مەبەستی هێمنكردنەوەی دۆخی هەرێم كە بە هۆی شەڕی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی ‌و بزوتنەوەی ئیسلامییەوە ناجێگیر بوو.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، حكومەتی كوەیت ژمارەیەك فەرماندە ‌و سەربازی وڵاتەكەی دەستگیر كرد كە هەوڵیان دابوو پەلاماری هێزەكانی ئەمریكا بەدەن لە ناو كوەیتدا.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، پاش ئەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بۆردومانی كەرتی غەززەی كرد، هێرشی زەمینیشی بۆ سەر ئەو ناوچەیە دەست پێكرد كە بە هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی مەدەنیی بوونە قوربانیی.
-    ڕۆژی 3ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، ئەدیب ‌و شاعیری ناوداری ئەڵمانی خاتوو (ئیڤا شتریتماتەر) كۆچی دوایی كردووە كە چەندین بەرهەمی گرنگی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە.


هه‌واڵی زیاتر