بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 5ی كانونی دووەم


-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 842ی زایینی، خەلیفەی دەوڵەتی عەباسی (موعتەسەم بیللا) كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بوە لە خەلیفە بەهێزەكان ‌و هەوڵی زۆری داوە بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتی موسڵمانەكان.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1477، جەنگێكی خوێناوی لە ناوچەی نانسی ڕوویدا ‌و تێیدا (چارلزی) پاشای بۆرگۆنیا كوژرا كە ناوچەیەكی دەوڵەمەند بوو دەیەویست سەروەریی بەدەست بهێنێت بەو هۆیەشەوە خاكی بۆرگۆنیا بووە بەشێك لە فەرەنسا.
-    بە هۆی جەنگی نێوان ئەمریكایی ‌و بەریتانییەكان ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1846، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بڕیاریدا ناوچەی (ئۆریگۆن) هەموو پەیوەندییەك لەگەڵا بەریتانیادا بپچڕێنێت.
-    یەكێك لە گەورەترین پاپۆڕەكانی سەدەی نۆزدە كە ناوی (سانفرانسیسكۆ) بوو ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1854 لە ئاوەكانی زەریای ئەتڵەنتیكدا ژێرئاو كەوت كە بەهۆیەوە 300 كەس لە سەرنشینەكانی گیانیان لە دەست دا ‌و ئەوەش بە ڕووداوێكی گەورە لە قەڵەم درا و ئەوروپای تووشی شۆك كرد.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1896، زانای كیمیازان (فیلهلم كۆنراد ڕۆنتگن) جۆرێك لە تیشكی دۆزییەوە كە دواتر بە تیشكی سینی ناسرا ‌و لە بواری پزیشكیدا سودێكی زۆری بە مرۆڤ گەیاندووە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1905، (عوسمان سەبری) تێكۆشەری كورد لە گوندی (نارنجیەی ئادیمان)ی باكوری كوردستان لە دایك بووە كە ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە پتەوكردنی بیری نەتەوایەتی  ‌و نیشتمانپەروەریی لەلای خەڵكی باكوری كوردستان.
-    دوای چەندین ساڵا جەنگ ‌و كوشتار ‌و پاش ئەوەی پەنەما سەربەخۆیی ڕاگەیاند، سەرئەنجام ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1909 كۆڵۆمبیا دانی بە سەربەخۆیی پەنەمادا نا.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1911، یانەی وەرزشیی زەمالیكی میسری دەمەزراوە كە یەكێكە لە یانە بەناوبانگەكانی وڵاتانی عەرەبی ‌و خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی ‌و هەرێمایەتییە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1919، پارتی نازیی ئەڵمانیا دامەزرا كە بیرێكی ڕەگەزپەرستانەی هەبوو دواتر دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست ‌و بوە هۆی سەرهەڵدانی جەنگی دووەمی جیهانی.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1925، (نیلی تایلی ڕۆس) وەكو حاكمی ویلایەتی (وایۆمنگ)ی ئەمریكا هەڵبژێردرا كە یەكەم ژن بوو لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا ئەو پۆستە وەربگرێت.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1926، هەریەكە لە (عێراق ‌و توركیا ‌و بەریتانیا) ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی ویلایەتی موسڵا ببێتە بەشێك لە خاكی عێراق.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1927، شاعیری گەورەی گەلی كورد (سلێمان نەزیفی) لە شاری ئامەد (دیاربەكر)ی باكوری كوردستان كۆچی دوایی كردووە ‌و كۆمەڵێك بەرهەمی بەپێزی لە پاش خۆی بەجێهێشتوە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1928، (زولفیقار عەلی بۆتۆ)ی سەرۆكی پێشووتری پاكستان لە دایك بووە كە یەكێك بوە لە سەركردە دیارەكانی پاكستان ‌و رابەرایەتیی جیابوونەوەی ئەو وڵاتەی كردوە لە هیندستان.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1940، یەكەم تاقیكردنەوە بۆ شەپۆلی (ئێف ئێم) بۆ گواستنەوەی لەرەی ڕادیۆ بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1947، هونەرمەندی كۆمێدیی میسری (ئەحمەد بدێر) لە دایك بووە كە بەشداریی لە چەندین بەرهەمی هونەریدا كردوە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1948، یەكەم فیلمی ڕەنگاوڕەنگی دكیۆمێنتاری لەلایەن كۆمپانیای (وارنەر برزەرس)ەوە بەرهەمهێنراوە.
-    وێڕای ململانێی سەدان ساڵەی نێوان هەردوو مەزهەبی كاسۆلیكی ‌و ئەرسەزۆكسی مەسیحی، سەرئەنجام ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1964، بۆ یەكەمجار هەردوو پاپای ڤاتیكان ‌و بەتریاركی كلێسای ئیغریقی لە شاری قودس چاویان بە یەكتری كەوت و دواتر كۆبوونەوە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1969، هونەرمەند ‌و گۆرانیبێژی ئەمریكی (مارلین مانسن) لە دایك بووە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1972، (ڕیچارد نیكسۆن)ی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بە پێشخستنی بەرنامەی كەشتیی ئاسمانی ئەوەش وەكو كاردانەوەیەك لە بەرامبەر هەوڵەكانی یەكێتیی سۆڤێت.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1980، لەلایەن كۆمپانیای (هۆلیت باكارد)ەوە یەكەم ئامێری ژماردنی دەستی واتە (حاسبە) دروستكراوە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1997، هێزەكانی ڕوسیا خاكی چیچانیان بەجێهێشت كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەكدارەكانی چیچان ‌و پشتگیریكردن لە حكومەتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە چووبوونە خاكی چیچانەوە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ی سەرۆكی دەستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە زیندانی ئیمیراڵییەوە ڕایگەیاند، پێویستە پەكەكە ‌و یەكێتیی نیشتمانی ‌و پارتی دیموكرات پێكەوە كار بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی دیموكراتی نمونەیی بكەن لە باشوری كوردستاندا.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 2007، هونەرمەند ‌و ئەكتەری ناوداری میسری (سوعاد نەسر) كۆچی دوایی كردووە كە بەشداریی لە چەندین فیلم ‌و درامادا كردووە.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، (جۆن بۆنەر) وەكو سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هەڵبژێردرا.
-    ڕۆژی 5ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، هونەرمەند ‌و ئەكتەر ‌و شانۆكاری بەناوبانگی گەلی میسر (محەمەد دەفراوی) لە تەمەنی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.


هه‌واڵی زیاتر