بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 6ی كانونی دووەم


-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1367ی زایینی، (ڕیچاردی دووەم)ی پاشای ئینگلتەرا لە دایك بووە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1693، (محەمەدی چوارەم)ی سوڵتانی عوسمانی كۆچی دوایی كردووە كە هەوڵی زۆری داوە بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتی عورسمانییەكان.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1784، دەوڵەتی عوسمانی ‌و ئیمپراتۆرییەتی ڕوسیا ڕێككەوتننامەیەكی ئاشتییان مۆر كرد بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگێكی درێژخایەن كە سەدان ساڵا بوو لە نێوانیادا هەڵگیرسابوو، ڕێككەوتننامەكەش بە ناوی (ڕێككەوتننامەی قوستەنتینییە) ناسراوە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1838، یەكەم تاقیكردنەوەی تەلەگرافی كارەبایی بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا كە لەلایەن ( ساموێل مۆریس)ی داهێنەر ‌و زاناوە دروستكرابوو.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1883، (جوبران خەلیل جوبران) شاعیری نیشتمانپەروەری لوبنانی لە دایك بووە كە چەندین بەرهەمی ئەدەبیی گرنگی لە پاش خۆی بەجێهێشتوە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1919، (تیۆدرۆ ڕۆزفڵت) بیست ‌و شەشەمین سەرۆكی ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە كە رۆڵی زۆری هەبوە لە بەهێزكردنی پێگەی ئابوریی ئەمریكا.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1921، (نییو مەكسیكۆ) چووە پاڵا ویلایەتە یەكگرتووەكان ‌و بووە 47 هەمین ویلایەتی ئەمریكا.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1921، سوپای عێراق پێكهێنراوە وەكو دامەزراوەیەكی سەربازیی بۆ پارێزگاریكردن لە سنورەكانی عێراق.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1950، شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا دانی بەوەدا نا كە كۆماری میللـیی چین تاكە نوێنەری گەلانی چینە ‌و لەو بڕیارەی پێشووتری پاشگەز بووەوە كە ناوچەی تایوانی بە نوێنەری گەلانی چین لە قەڵەم دابوو.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1992، كودەتایەكی سەربازیی لە جۆرجیا بە سەرۆكایەتیی (ئیدوارد شیڤەر نادزا) ئەنجامدرا ‌و سەركەوتنی بە دەست هێنا لە كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەكەی (زڤیاد جامسا خۆردیا)، بەو هۆیەشەوە خۆردیا وڵاتی جێهێشت.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1997، ژنە هونەرمەند ‌و ئەكتەری شۆخ ‌و شەنگی میسری (مەدیحە كامل) كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا بەشداریی لە دەیان بەرهەمی هونەریدا كردوە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 1998، دەوڵەتی توركیا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا كرد لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان توركیا ‌و ئەوروپادا پێكبهێنرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو كۆچبەرە كوردانەی كە لە خاكی توركیاوە دەپەڕنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 2000، شاعیر ‌و ئەدیبی ناوداری كورد (شێخ محەمەد بەرزنجی) ناسراو بە (ع. ح. ب) كۆچی دوایی كردووە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 2000، دەیان كارمەندی جولەكە لە دەسەڵاتی ئاسەواری ئیسرائیلدا خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا لە دژی دەستكاریكردن ‌و نۆژەنكردنەوەی مزگەوتی ئەقسا، كە لەلایەن حكومەتی تەلئەبیبەوە فەرمانی بۆ دەرچووبوو.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 2001، پەخشی ڕادیۆی (زایەڵە) لە سوید دەستی پێكرد كە بە زمانی كوردی بەرنامەكانی لە سوید پەخش دەكات.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 2003، هونەرمەند ‌و شێوەكاری كورد (عەزیز سەلیم) كۆچی دوایی كردووە كە خاوەنی سەدان تابلۆی شێوەكارییە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 2004، هەردوو سەرۆكی سوریا ‌و توركیا لە ئەنكەرە كۆبوونەوە بە مەبەستی هەماهەنگیی هاوبەش لە پێناو ڕێگرتن لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لە باشوری كوردستان.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، وەزیرانی دەرەوەی (عێراق، كوەیت، توركیا، سوریا، ئوردن ‌و سعودیە) لە شاری ڕیاز كۆبوونەوەیەكیان بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی میسر ئەنجامدا بە مەبەستی تاووتوێكردنی ڕەوشی عێراق ‌و چارەسەركردنی كێشە سنورییەكانی لەگەڵا وڵاتانی هاوسێیدا.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، زانای ئایینی ‌و نوسەر ‌و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كاروباری ئیسلامیی لە سەنتەری نێودەوڵەتی میسری، شێخ (موسا شاهین لاشین) ل ەتەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
-    ڕۆژی 6ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، بە هۆی تەقینەوەیەكەوە لە گەڕەكی (مەیدان)ی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا، 11 هاووڵاتی سوریایی كوژران ‌و نزیكەی 65ی دیكە بریندار بوون كە زۆرینەیان سڤیل بوون ‌و رێكخراوی قاعیدە تۆمەتبار كرا بە ئەنجامدانی.
-    ئەمڕۆ لەلایەن ئایینزا كریستیانەكانی خۆرهەڵاتەوە بە ڕۆژی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی عیسا لە قەڵەم دەدرێت، هەر ئەمڕۆش لە ئوسترالیا بە ڕۆژی نیشتمانیی لە قەڵەم دەدرێت ‌و ئاهەنگی تایبەت بەو بۆنەیەوە ساز دەكرێت، ئەمڕۆش لە عێراق جەژنی سوپایە بە بۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە كە لە ساڵی 1921دا پێكهێنراوە.


هه‌واڵی زیاتر