بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 9ی كانونی دووەم


-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1038ی زایینی، بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەی (چینس)ی لە شانشینی چین هەژاند كە بە هۆیەوە زۆربەی ماڵا ‌و بیناكانی ئەو شارە ڕووخان ‌و بێجگە لە گیان لەدەستدانی 2300 كەس دەیان هەزاریش ئاوارە بوون.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1265ی زایینی، (هۆلاكۆ)ی كوڕەزای (جەنگیز خان)ی فەرمانڕەوای مەغۆلەكان كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بوە لە سەركردە بەهێزەكانی مەغۆل ‌و رۆڵی هەبوە لە دەستگرتنی مەغۆل بەسەر بەشێكی زۆر لە وڵاتانی ئاسیادا.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1718، فەرەنسا جەنگی لە دژی ئیسپانیا ڕاگەیاند ‌و هەردوو وڵات چوونە ناو جەنگێكی خوێناوییەوە.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1788، ناوچەی كۆنیتێكت چووە پاڵا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ‌و بووە پێنجەم ویلایەتی ئەمریكا.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1793، یەكەم تاقیكردنەوەی فڕین بە باڵۆنی هەوایی لەلایەن (جۆن بێر بلۆنشار)ەوە لە ئەمریكا بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1832، (مەحمودی دووەم)ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی قوتابخانەی (جەراحخانە)ی كردەوە كە یەكەم خوێندنگە بوو بۆ دەرچوونی پسپۆڕی تایبەت بە نەشتەرگەریی.
-    بە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی لە ئەمریكادا، ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1861، ویلایەتی میسیسیبی جیابوونەوەی خۆی لە ئەمریكا ڕاگەیاند.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1913، (ڕیچارد نیكسۆن) سی ‌و حەوتهەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە دایك بووە.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1939، حكومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا هەردوو شاری تەرابلوس ‌و بورقەی لیبیا بكاتە بەشێك لە ئیتاڵیا ‌و ڕەگەزنامەش ببەخشێتە دانیشتوانەكانیان.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1945، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هێرشی كردە سەر دورگەی لۆزۆن لە فلیپین ‌و داگیری كرد.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1951، بارەگای ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بە شێوەیەكی ڕەسمی لە شاری نییویۆركی ئەمریكا كرایەوە.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1963، یەكەم پەخشی تەلەفزیۆنی لە ڕێگەی مانگی دەستكردەوە بە سەركەوتوویی لە ئەمریكا ئەنجامدرا.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1970، یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی هاوكاری بە زمانی كوردی لە باشوری كوردستان ‌و عێراق بڵاوكرایەوە.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1986‌و لە دوای ئێوارە، مەفرەزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هێرشیان كردە سەر سەربازگەیەكی عێراق لە نێوان شارۆچكەی عەربەت ‌و شاری سلێمانیدا ‌و لە ئاكامدا زیانێكی زۆریان لە هێزەكانی عێراق دا.
-    لە میانی جەنگی نێوان عێراق ‌و ئێراندا، ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1987، سوپای ئێران هێرشێكی گەورەی كردە سەر ئاوەكانی ناوچەی شەتولعەرەب لە شاری بەسرەی باشوری عێراق بە مەبەستی داگیركردنی ڕێڕەوە ئاوییەكانی عێراق.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1991، (جیمس بیكەر)ی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، عێراق پابەندی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نابێت بۆ جێهێشتنی خاكی كوەیت، ئەوەش دەبێتە هۆی وەشاندنی گوزری سەربازی لەلایەن سوپای هاوپەیمانەكانەوە بۆ سەر عێراق.
-    لە میانی هەڵمەتی دەستگیكردنی ئەو گەنجانەی كە دەیانویست بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن، ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 1998، پۆلیسی توركیا سەدان كۆچبەری كوردی دانیشتووی باشوری كوردستانی دەستگیر كرد ‌و سنورداشی هەرێمی كوردستانی كردنەوە.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 2004، (مەئمون هوزەیبی) شەشەم ڕابەری گشتیی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی میسر كۆچی دوایی كردووە كە یەكێك بوە لە سەركردە دیارەكانی ئیخوان.
-    پاش مردنی (یاسر عەرەفات)ی سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستینی، ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، هەڵبژاردنێك لە فەڵەستین ئەنجامدرا بە مەبەستی دەستنیشانكردنی جێگرەوەیەك بۆ عەرەفات، كە تێیدا (مەحمود عەباس) سەركەوتنی بە دەست هێنا.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 2006، حكومەتی سودان دراوی وڵاتەكەیی لە دینارەوە گۆڕی بۆ جونەیه.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 2007، هونەرمەند ‌و ئەكتەری ناوداری سودانی (ئیبراهیم خان) كۆچی دوایی كردووە.
-    ڕۆژی 9ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، بە چاودێریی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەست بە پرۆسەی ڕیفراندۆمێكی گشتی كرا سەبارەت بە دیاریكردنی چارەنوسی گەلی باشوری سودان ‌و جیابوونەوە لە سودان.
-    ئەمڕۆ لە سربیا ‌و بۆسنە ‌و هێرسك بە ڕۆژی كۆماریی لە قەڵەم دەدرێت ‌و ئاهەنگی تایبەت ساز دەكرێت بە بۆنەی سەربەخۆبوونی ئەو وڵاتانە، لە پەنەماش ئەمڕۆ یادی شەهیدانی ئەو وڵاتە دەكرێتەوە، لە عێراقیش بە ڕۆژی پۆلیس لە قەڵەم دەدرێت.


هه‌واڵی زیاتر