- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 347ی زایینی، (تیۆدۆسیۆسی یەكەم) ئیمپراتۆری ڕۆمانی لە دایك بووە كە رۆڵی زۆری هەبوە لە فراوانكردنی دەسەڵاتی رۆمەكاندا.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 889ی زایینی، (عەبدوڕەحمان ئەلناسر لیدینیلا) لە دایك بووە كە یەكێك بووە لە خەلیفەكانی ئەمەوی لە ناوچەی ئەندەلوس.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1693، گڕكانی ئیتنا لە ناوچەی سەقەلییەی ئیتاڵیا هەڵچوو تەقییەوە كە بە هۆیەوە 20 هەزار كەس بوونە قوربانیی، لە هەمان كاتدا بومەلەرزەیەكی بەهێز لەو ناوچەیە ڕوویدا و لە ئەنجامدا 60 هەزار كەس گیانیان لە دەست دا ئەو بومەلەرزەیەش بە یەكێك لە بومەلەرزە وێرانكەرەكانی جیهان ئەژمار دەكرێت.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1759، یەكەم كۆمپانیای دڵنیایی ژیان لە جیهاندا دامەزراوە كە بارەگاكەی لە شاری فیلادلفیای ئەمریكا بوو.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1787، زانای گەردونناس (ویلیام هێرشل) دوو مانگی دۆزییەوە كە بە دەوری هەسارەی ئۆرانۆسدا دەسوڕانەوە دواتر ناویان لێنرا (تیتانیا و ئۆبرۆن).
- بە هۆی هەڵگیرسانی ئەو جەنگە ناوخۆییەی كە ئەمریكای گرتەوە لە پاش جیابوونەوەی ویلایەتی میسیسیبی، ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1861، ویلایەتی ئەلاباماش لە ئەمریكا جیابووەوە.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1922، یەكەم تاقیكردنەوەی سەركەوتوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی شەكرە بە ئەنسۆلین ئەنجامدرا.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1928، نوسەر و ئەدیبی ئینگلیزی (تۆماس هاردی) كۆچی دوایی كردووە كە لە پاش خۆی كۆمەڵێك بەرهەمی ئەدەبیی بەجێهێشتوە.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1935، (ئەمیلیا ئێرهارت) وەكو یەكەم ژنە فڕۆكەوان توانیی بە فڕۆكە لە ناوچەی هاوای ئەمریكاوە بۆ كالیفۆرنیا بفڕێت.
- لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا و ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1942، حكومەتی ژاپۆن جەنگی لە دژی هۆڵەندا ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا هێزەكانی سوپای ژاپۆن پەلاماری مالیزیاشیان دا و شاری كوالالامپوریان داگیر كرد.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1946، (ئەنوەر خۆجە) كۆتایی بە سیستمی پاشایەتی لە ئەلبانیادا هێنا و ئەلبانیای كردە وڵاتێكی كۆماریی و كورسیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1958، خانمە شۆخ و شەنگ و ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری (ئیمان تەوخی) لە دایك بووە كە بەشداریی لە چەندین بەرهەمی تەلەفزیۆنیی و سینەماییدا كردوە و خاوەنی چەند ئەلبومێكی گۆرانییشە.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1962، گڕكانی هواسكاران لە پیرۆ هەڵچوو كە بە هۆیەوە 4 هەزار هاووڵاتیی پیرۆیی گیانیان لە دەست دا و زیانێكی زۆری مادیشی لێكەوتەوە.
- دوای ئەوەی پاكستانی خۆرهەڵات لە پاكستان جیابووەوە، ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1972 ناوی ئەو وڵاتە نوێیە گۆڕدرا بۆ بەنگلادش.
- لە سەروبەندی هەڵوەشانەوەی یەكێتیی سۆڤێتدا، ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1990، خەڵكی لیتوانیا خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئەنجامدا و داوایان كرد وڵاتەكەیان لە یەكێتیی سۆڤێت جیاببێتەوە.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1991، كۆنگرێسی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ دەسەڵاتی دایە دەست (جۆرج بوش)ی سەرۆك بۆ بەكارهێنانی گورزی سەربازیی لە دژی ڕژێمەكەی (سەدام حسێن) بە مەبەستی دەركردنی سوپای عێراق لە ناو خاكی كوەیت.
- سەرەڕای ئەوەی لە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنە گشتییەكانی جەزائیردا بەرەی ڕزگاریخوازی ئیسلامیی زۆرینەی دەنگەكانی بە دەست هێنابوو، ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1992، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی جەزائیر ئەنجامەكانی هەڵباردنی پووچەڵا كردەوە بەو هۆیەشەوە توندوتیژیی ئەو وڵاتەی گرتەوە.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 1997، هەریەكە لە (جەلال تاڵەبانی) سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی و (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی دیموكرات لە شاری واشنتۆنی ئەمریكا بە ئامادەبوونی (مادلین ئۆلبرایت)ی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و شەڕی براكوژی لە باشوری كوردستان.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، ئەركی پاراستنی بۆرییە نەوتییەكانی كەركوك بە هێزی پێشمەرگە سپێردرا و سێ بەتالیۆن كرانە پاسەوانی بۆرییەكان.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 2008، گەڕیدەی نییوزلەندی (ئیدمۆند هیلاری) كۆچی دوایی كردووە كە یەكەم كەس بووە گەیشتووەتە سەر بەرزترین لوتكەی گۆی زەوی واتە لوتكەی شاخی ئێڤەرست.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 2010، (عومەر بەشیر)ی سەرۆكی سودان ڕایگەیاند كە دەستبەرداری پۆستی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی سودان دەبێت بە هۆی ئەوەی یاسای پارتەكان ڕێگە بە كۆكردنەوەی دوو دەسەڵاتی جیاواز نادات لە وڵاتدا، ئەوەش وەكو خۆئامادەكردنێك بۆ هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئەو وڵاتە كە ڕێگەی بە فەرماندەی سەربازیی نەدەدا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بپاڵێوێت.
- ڕۆژی 11ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، ئەدیب و شاعیر و تێكۆشەری ناوداری فەڵەستینی (سەڵاحەدین حسێنی) كۆچی دوایی كردووە كە لە پاش خۆی كۆمەڵێك بەرهەمی ئەدەبیی بەجێهێشتوە.