بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 12ی كانونی دووەم


-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 521ی زایینی، جەنگێكی گەورە لە نێوان هەردوو سوپای مادەكان ‌و هاخامەنشییەكاندا ڕوویدا كە سەرئەنجام بە تێكشكانی مادەكان كۆتایی هات.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 630ی زایینی، شاری مەككە لەلایەن سوپای موسڵمانەكانەوە ‌و بە سەركردایەتیی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) درودی خوای لێبێت فەتح كرا ‌و لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانە دەركرا كە پێشتر لە دژی موسڵمانەكان جەنگابوون.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1552، زریان ‌و باهۆزێكی گەورە كەنارەكانی خۆرئاوای هۆڵەندای گرتەوە كە بە هۆیەوە سەدان كەس گیانیان لە دەست دا ‌و هەزارانی دیكەش بریندار بوون زیانێكی زۆری ماڵییش بە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە گەیشت.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1755، یەكەم زانكۆ لە ڕوسیا كرایەوە كە لە شاری سانت پیترسبۆرگ بوو زانكۆكەش لەسەر دەستی شاژنە ئەلیزابێسی ئیمپراتۆری ڕوسیا دەرگای بە ڕووی خوێندكاراندا كردەوە.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1773، یەكەم مۆزەخانەی گشتی لە شاری چارلستۆنی سەر بە ویلایەتی ساوس كارۆلینای ئەمریكا كرایەوە.
-    بە هۆی شكستهێنانی لە سەر دەستی هێزەكانی بەریتانیا ‌و دەستگیركردنی كە بە شەڕی واترلۆ ناسراوە، ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1816، (ناپلیۆن پۆناپارت)ی سەركردەی فەرەنسا ‌و خێزانەكەی دوورخرانەوە بۆ دورگەی سانت هێلینا.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1820، كۆمەڵەی گەردوونناسی شاهانەی بەریتانیا دامەزراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە گەردوون ‌و دۆزینەوەی نهێنییەكانی بۆشایی ئاسمان ‌و پێشخستنی زانستی گەردوونناسی.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1876، نوسەر ‌و ئەدیب ‌و ڕۆماننوسی ئەمریكی (جاك لەندەن) لە دایك بووە كە خاوەنی چەند شاكارێكی ئەدەبییە.
-    دوای دۆزینەوەی ئامێری تیشك ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1896، یەكەم وێنەی تیشكی لەسەر دەستی (د. هێنری سمیس)ی ئەمریكییەوە گیرا.
-    وێڕای هەوڵەكان بۆ بەشداریكردنی ژنان لە كایەی سیاسیدا، ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1915، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پرۆژەیەكی ڕەتكردەوە كە مافی بە ژنان دەدا بەشداریی لە هەڵبژاردنە گشتییەكاندا بكەن ‌و هاوشێوەی پیاوان دەنگ بدەن.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1924، یەكەم هەڵبژاردنی گشتی لە میسر بەڕێوەچوو بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گەل.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1936، (ئەمیل لەحود) سەرۆك كۆماری پێشووتری لوبنان لە دایك بووە.
-    لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا ‌و پاش گەمارۆدانی بۆ ماوەی دوو ساڵا، ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1944، هێزەكانی ئەڵمانیا لە شاری لینینگرادی سۆڤێت پاشەكشەیان كرد.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1945، بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی میكاوای ژاپۆنی هەژاند كە بە هۆیەوە نزیكەی 2000 كەس كوژران ‌و هەزارانی دیكەش بریندار بوون ‌و زیانێكی زۆری بە ناوچەی كارەساتەكە گەیاند.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1950، نوسەر ‌و ئەدیب ‌و شاعیری بەناوبانگی میسر (تەها حسێن) سەرەڕای ئەوەی نابینابوو كرایە وەزیری مەعاریفی میسر.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1952، زانكۆی تینیسی ئەمریكا یەكەم خوێندكاری ڕەشپێستی وەرگرت ئەوەش بە سەرەتای كۆتاییهاتنی ڕەگەزپەرستی لە ئەمریكا لە قەڵەم درا كە پێشتر ڕەشپێستەكان وەكو هاووڵاتیی پلەدوو سەیر دەكران ‌و بۆیان نەبوو هاوشانی سپیپێستەكان بخوێنن.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1953، (جەمال عەبدولناسر)ی سەرۆك كۆماری میسر بڕیاردا كۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی میسر هەڵبوەشێتەوە ‌و هەموو چالاكییەكی سیاسیشی لێ‌ قەدەغەكردن.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1961، پەیماننامەی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كە تایبەت بوو بە نەهێشتنی كۆمەڵكوژیی ‌و جینۆسایدكردنی مرۆڤ چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1988، ئەدیب ‌و شاعیری نیشتمانپەروەر ‌و ناوداری گەلی كورد مامۆستا (مەنگوڕی) كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە ئەدەب ‌و فەرهەنگی كوردی كردوە.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1990، دەسەڵاتدارانی ڕۆمانیا پارتی سۆسیالیستی ئەو وڵاتەیان لە كاری سیاسی ڕاگرت كە یەكەم وڵاتی پەیمانی وارشۆ بوو پاش هەرەسهێنانی بلۆكی خۆرهەڵات ‌و هەڵوەشانەوەی یەكێیتی سۆڤێت كاری لەو شێوەیە ئەنجام بدات.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1992، ژمارە سفری ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ كە ئۆرگانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لە شاری هەولێر بڵاوكرایەوە.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1995، بومەلەرزەیەكی وێرانكەر ناوچەی (كۆب)ی ژاپۆنی هەژاند ‌و بە هۆیەوە زیاتر لە 5 هەزار كەس كوژران ‌و دەیان هەزاری تریش بێماڵا ‌و حاڵا بوون.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 1997، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان كۆنگرەی نیشتمانیی كوردستان لە بەریتانیا ‌و كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لە سوید بەڕێوەچوو كە لە ئەنجامدا هەردوو ڕێكخراوەكە یەكیان گرت.
-    دوای دەستگیركردنی (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ی ڕابەری پارتی كرێكارانی كوردستان ‌و سزادانی بە لە سێدارەدان لەلایەن دادگای توركیاوە، بە هۆی فشارێكی زۆری نێودەوڵەتییەوە ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 2000، حكومەتی ئەنكەرە جێبەجێكردنی سزاكەی ڕاگرت.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 2010، بە هۆی تەقینەوەیەكەوە بە ئۆتۆمبێلەكەیدا زانای بواری ناوەكی ئێرانی (مەسعود عەلی محەمەدی) لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە شاری تاران تیرۆر كرا حكومەتی ئێرانیش هەواڵگریی ئەمریكا ‌و ئیسرائیلی بە تیرۆركردنەكە تۆمەتبار كرد بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكان تۆمەتەكەی حكومەتی تارانی ڕەتكردەوە.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 2010، بومەلەرزەیەكی وێرانكەر شاری پۆرتۆ برنسی پایتەختی هایتی گرتەوە بە گوڕی 7 پلە بە پێوەری ڕێختەر كە بە هۆیەوە زیاتر لە 230 هەزار كەس گیانیان لە دەست دا ‌و سەدان هەزاری تریش بریندار بوون، نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتیش ئاوارە بوون، زۆربەی خانووبەرە ‌و باڵەخانەكانی ئەو ناوچەیەش بە تەواوی خاپور بوون.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 2010، بیرمەند ‌و نوسەر‌و فەیلەسوفی ناوداری فەرەنسی (دانیاڵا بن سەعید) كە سەركردەی بزوتنەوەی ترۆتسكیی فەرەنساش بووە كۆچی دوایی كردووە، ئەو بیرمەندە لە ماوەی ژیانیدا بەشداریی لە چەندین هەڵمەتی فراواندا كردووە بە مەبەستی بە مەدەنیكردنی كۆمەڵگەی فەرەنسی.
-    ڕۆژی 12ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، (ناسر محەمەد ئەحمەد سوباح)ی سەرۆك وەزیرانی كوەیت گەیشتە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق كە لە پاش داگیركردنی كوەیت لەلایەن سوپای پێشووی عێراقەوە لە ساڵی 1990دا، یەكەم بەرپرسی باڵای كوەیتی بوو سەردانی عێراق بكات.


هه‌واڵی زیاتر