- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1595ی زایینی، (هێنری حەوتەم)ی پاشای فەرەنسا جەنگی لە دژی ئیسپانیا ڕاگەیاند، بەو هۆیەشەوە جەنگێكی خوێناوی كەوتە نێوان ئەو دوو وڵاتە.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1706، داهێنەر و نوسەری بەناوبانگی ئەمریكی (بنجامین فرانكلین) لە دایك بووە كە بە هۆی كار و بەرهەمە ناوازەكانیەوە وەكو باڵیۆزی ئەمریكا بۆ داهێنان و پەیوەندیی و هاوكاریی دەستنیشان كراوە.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1819، (سیمۆن بۆلیڤار) كۆماری كۆڵۆمبیای ڕاگەیاند و چووە سەر كورسیی دەسەڵات كە لە ماوەی حوكمڕانییەكەیدا پێگەی وڵاتەكەی بەهێز كرد.
- هەرچەندە (داریوش مەهدی) سەركردەی عەرەبەكان هەوڵیدا سوپای بەریتانیا لە ناو شاری خەرتومی سودان دەرپەڕێنێت و هێرشێكی فراوانی كردە سەریان، بەڵام سوپای ئینگلیز بەرپەرچی دایەوە و ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1885 هێرشەكەی تێكشكاند كە بە جەنگی ئەبوتەلیح ناسراوە.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1893، (ڕەزەرفۆرد هایز) نۆزدەهەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1917، ئەمریكا بڕی 25 ملیۆن دۆلاری دایە دانیمارك لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە دورگەكانی پاكیزە لە دەریای كاریبی كە لە ژێر دەسەڵاتی دانیماركدا بوون، پاش ئەوەش دورگەكان بوونە بەشێك لە خاكی ئەمریكا.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1929، (حەبیبوڵڵا غازی) كرایە پاشای ئەفغانستان و لە ماوەی حوكمڕانییەكەیدا هەوڵی زۆریدا بۆ بەهێزكردنی پێگەكەی.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1942، (محەمەد عەلی كلای) پاڵەوانی ئەمریكا و جیهان بۆ مشتەكۆڵە لە كێشی قورسدا لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا چەندین نازناوی جیهانیی بەدەست هێناوە.
- لە پاش كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی و پێكهێنانی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1946 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانە یەكەم كۆبوونەوەی خۆیی ئەنجامدا.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1947، كە ماوەیەك بوو كۆماری یۆگۆسلافیا پێكهێنرابوو سربەكان چوونە ناو كۆمارەكەوە و دوای چەند ساڵێكیش دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیان گرتە دەست.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1962، یەكەم كابینەی حكومەت لە كوەیت پێكهێنرا، كە لەلایەن (عەبدوڵڵا سالم سوباح)ی میری كوەیتەوە سەرۆكایەتیی دەكرا.
- بۆ یەكەمجار لە مێژووی وڵاتانی عەرەبیدا و ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1962، یەكەم كۆنگرەی لوتكە لە نێوان سەركردەی وڵاتانی عەرەبیدا لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر ئەنجامدرا.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1964، (میشێل ئۆباما) پارێزەر و هاوسەری (باراك ئۆباما)ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە دایك بووە.
- پاش ئەوەی لە میانی جەنگی دووەمی كەنداودا هێزەكانی هاوپەیمانان جەنگیان لە دژی ڕژێمەكەی (سەدام حسێن) ڕاگەیاند و هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر عێراق دەست پێكرد، ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1991، هێزە زەمینییەكانیش كە لە سوپاكانی 35 وڵات پێكهاتبوون پرۆسەی گەردەلولی بیابانیان دەست پێكرد بۆ وەدەرنانی سوپای عێراق لە خاكی كوەیت.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1994، بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی (نۆرسریدج)ی سەر بە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكای دا و بە هۆیەوە دەیان كەس گیانیان لە دەست دا، زیاتر لە 7 هەزار كەسیش بریندار بوون و 20 هەزاری دیكەش ئاوارە بوون.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 1996، كۆماری چیك بووە یەكێك لە ئەندامانی ڕێكخراوی یەكێتیی ئەوروپا.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە دەست بە تۆماركردنی ناوی دەنگدەرانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات كرا بە مەبەستی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی عێراقدا.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، (ئیهۆد ئۆڵمەرت)ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆتاییهاتنی جەنگی غەززەی ڕاگەیاند كە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسدا هەڵگیرسابوو.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عوممان بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا جامی پاڵەوانێتیی كەندا و بۆ تۆپی پێی بە دەست هێنا.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 2010، شەڕ و پێكدادانێكی خوێناوی لە نێوان چەند گروپێكی موسڵمان و مەسیحیدا لە شاری (جۆس)ی نەیجیریا ڕوویدا كە بە هۆیەوە زیاتر لە 200 كوژراوی لێكەوتەوە.
- لە دوای ڕوخانی حكومەتەكەی (زەینلعابدین بنعەلی) و هەڵاتنی بۆ سعودییە، ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 2011 حكومەتێكی كاتی لە تونس بە سەرۆكایەتیی (محەمەد غەنوشی) پێكهێنرا كە حكومەتێكی هاوبەشی نیشتمانی بوو.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، (دانیال بلمار) داواكاریی گشتی لە دادگای نێودەوڵەتیی تایبەت بە لوبنان ڕێوشوێنە سەرەتاییەكانی بڕیاری دادگاییكردنی تاوانباران لە دۆسێی تیرۆركردنی (ڕەفیق حەریری)ی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان ڕادەستی دادوەری تایبەت بەو كێشەیە كرد.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، موزیسیان و ئاوازدانەر و هونەرمەندی ناوداری مەراكشی (محەمەد ڕوەیشە) كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵی زۆری هەبووە لە پێشخستنی هونەری میوزیكدا لە مەراكش.
- ڕۆژی 17ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، (جەلال تاڵەبانی) سەرۆك كۆماری عێراق بە هۆی نەخۆشییەوە و بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند پشكنینێكی پزیشكی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ كەوت، دوای وەرگرتنی چارەسەریش گەڕایەوە بۆ عێراق.