- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1689ی زایینی، بیرمەندی فەرەنسی (شارل مۆنتیسكیۆ) لە دایك بووە كە خاوەنی بیردۆزی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانە لە یەكتری و بە یەكێك لە بیرمەندە گەورەكانی سەردەمی رۆشنگەریی لە قەڵەم دەدرێت.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1778، (جیمس كۆك) دورگەكانی هاوایی دۆزییەوە و ناوی لێنان (دورگەكانی ساندویچ) بە هۆی ئەوەی دورگەكان شێوەیان لە ساندویچ دەچوو دواتر ناوەكەیان گۆڕدرا بۆ هاوای.
- دوای مردنی (محەمەد سەعید)ی پاشای میسر، ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1863، (ئیسماعیل پاشا) كورسیی دەسەڵاتی لە میسر گرتە دەست و بووە پاشای ئەو وڵاتە.
- دوای ئەوەی ئامێری تیشكی سینی دروستكرا و لە تاقیكردنەوەدا سەركەوتنی بەدەستهێنا، ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1896 یەكەم ئامێری تیشكی سینی بۆ جیهان نمایش كرا.
- دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان هەردوو ناوچەی نەجد و حیجازدا، ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1902، شاری ڕیاز كەوتە دەست هێزەكانی (عەبدولعەزیز ئال سعود) كە دوای ئەوە هەردوو مەملەكەتەكەی یەكخست و عەرەبستانی سعودییەی دروست كرد و خۆیشی بووە پاشای ئەو وڵاتە.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1911، یەكەم فڕۆكە لەسەر كەشتیی فڕۆكە هەڵگردا نیشتەوە كە ئەوەش دەروازەی بۆ وڵاتە زلهێزەكان كردەوە بۆ دروستكردنی كەشتیگەلی فڕۆكە هەڵگر.
- دوای كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی، ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1919، كۆنگرەیەكی ئاشتی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجام درا كە بە كۆنگرەی فرسای ناسراوە، لەو كۆنگرەیەشدا (شەریف پاشای خەندان) بە نوێنەرایەتیی گەلی كورد بەشداریی كرد و تێیدا داوایكرد مافە نەتەوەییەكانی كورد بچەسپێنرێن.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1926، هونەرمەند و ئەكتەری بەناوبانگی میسری (سەڵاح زولفەقار) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا بەشداریی لە دەیان بەرهەمی هونەریدا كردوە.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1936، نوسەر و ڕۆماننوسی بەناوبانگی ڕوسی (مەكسیم گۆركی) كۆچی دوایی كردووە كە چەندین بەرهەمی لە پاش خۆی بەجێهێشتوە.
- لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا كە سوپای ئەڵمانیا بۆ ماوەیەكی زۆر گەمارۆی شاری لینینگرادی یەكێتیی سۆڤێتی دابوو، ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1943 حكومەتی مۆسكۆ شكاندنی گەمارۆكەی ڕاگەیاند.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1948، (محەمەد مەئمون شەناوی) كرایە شێخی زانكۆی ئەزهەر.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1949، سوپای جیهادی موقەدەس كە لەلایەن (عەبدولقادر حسێنی)یەوە بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرایل پێكهێنرابوو هەڵوەشایەوە.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1952، گەلی تونس شۆڕشیان لە دژی هێزە داگیركارەكانی فەرەنسا بەرپا كرد و لە بەرامبەریشدا دەسەڵاتدارانی فەرەنسا (حەبیب بورقێبە)یان دەستگیر كرد كە سەركردایەتیی شۆڕشەكەی دەكرد.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1971، (جۆزێف گواردیۆلا)ی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا و ڕاهێنەر لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە.
- بە هۆی ئەو جەنگە ناوخۆییەی كە ماوەی دوو ساڵا بوو لوبنانی گرتبووەوە، ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1976، میلیشیا مەسیحییەكان پەلاماری (كرنتینا)یان دا لە ناو شاری بەیروت و بە هۆیەوە زیاتر لە 1000 كەس كوژران.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1981، كۆنگرەی لوتكەی ئیسلامی لە شاری تائیفی سعودییە ئەنجامدرا.
- پاش پێكهێنانی دادگای تەمیز لە كوردستاندا، ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1993 دادگاكە دەستی بە كارەكانی كرد.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1995، 17 پارتی هەرێمی كوردستان لە بینای پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە و داوای ڕاگرتنی شەڕی براكوژییان كرد كە لە باشوری كوردستان هەڵگیرسابوو.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 1997، شاعیری ناوداری گەلی كورد (عەباسی حەقیقی) لە شاری بۆكانی خۆرهەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كردووە.
- لە پاش هەڵگیرسانی جەنگێكی ناوخۆیی خوێناوی لە سیرالیۆن كە دەیان هەزار كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، سەرئەنجام ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 2002 كۆتایی بەو جەنگە هات.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 2007، گەردەلول و باهۆزێكی گەورە زۆربەی ناوچەكانی بەریتانیا و خۆرئاوای ئەوروپای گرتەوە كە بەهۆیەوە نزیكەی 50 كەس بوونە قوربانیی و سەدانی تریش بریندار بوون، زۆربەی فڕۆكەخانە و بەندەرەكانیش داخران كە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا بە مەترسیدارترین گەردەلول لە ئەوروپا ئەژمار كراوە.
- پاش ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل كۆتاییهاتنی جەنگی كەرتی غەززەی ڕاگەیاند، ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، بزوتنەوەی حەماس و گروپە فەڵەستینییەكانیش ئاگربەستیان ڕاگەیاند و كۆتایی بەو جەنگە هات كە سەدان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، هونەرمەند و دەرهێنەر و ئەكتەر و بەرهەمهێنەری كوەیتی (عەلی سوڵتان) لە تەمەنی 57 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە و چەندین بەرهەمی ئەدەبیی و هونەریی لە پاش خۆی بەجێهێشتوە.
- ڕۆژی 18ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، پارتی تەجەموعی دەستوریی دیموكراتی لە تونس بڕیاریدا (زەینلعابدین بنعەلی) سەرۆكی هەڵهاتووی تونس و شەش كەس لە یاریدەدەرەكانی لە ڕیزی ئەو پارتەدا دەربكات، هاوكات (فوئاد مەبزەع)ی سەرۆكی كاتیی وڵات و (محەمەد غەنوشی) وەزیری یەكەم لە پارتەكە دەستیان لەكار كێشایەوە بە هۆی ئەوەی كە بە جیاكردنەوەی پارتەكە لە دەوڵەت تۆمەتبار كرابوون.
- ئەمڕۆ لەلای ئاینزا كریسیتیانەكانی ئەرسەدۆكسی خۆرهەڵات بە ڕۆژی قوربانیی خاچ لە قەڵەم دەدرێت و چەندین بۆنە و سروتی ئایینی بەڕێوەدەچن.