بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 19ی كانونی دووەم


-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1268ی زایینی، سوپای موسڵمانەكان بە سەركردایەتیی (زاهیر بیبرس) شاری یافای فەڵەستینیان لە مەسیحییەكان سەندەوە كە پێشتر لە دەستیاندا بوو.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1736، زانا ‌و داهێنەری سكۆتلەندی ئەندازیار (جیمس وات) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە زانست كردوە ‌و خاوەنی چەندین داهێنانی گرنگە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1792، ئەنجومەنی نەتەوەیی فەرەنسی كە لە شۆڕشی فەرەنسا جیاببوەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ (لویسی شانزدەهەم)ی پاشای فەرەنسا ‌و خێزانەكەی دەركرد بۆ تۆمەتی ناپاكیی گەورە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1820، میرنشینی دوبەی بە شێوەیەكی ڕەسمی خرایە ژێر چاودێریی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیاوە و هەتا سەربەخۆیی ئەو وڵاتە لە ژێر كۆلۆنیالی بەریتانییەكاندا مایەوە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1839، سوپای بەریتانیا بە سەركردایەتیی ژەنراڵا (هنس) پەلاماری شاری عەدەنی دا لە یەمەن و داگیری كرد كە تا ساڵی 1967 لە ژێر كۆلۆنیالی بەریتانیدا مایەوە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1839، هونەرمەند ‌و وێنەكێشی بەناوبانگی فەرەنسی (پۆڵا سیزان) لە دایك بووە كە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە هونەری فەرەنسی كردوە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1883، زانای بەناوبانگ (تۆماس ئەدیسۆن) یەكەم سیستمی ڕوناككەرەوەی كارەبای دامەزراند ‌و كەوتە كاركردن.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1899، بەریتانیا بە بڕیارێك سودانی لە میسر جیاكردەوە ‌و كردیە وڵاتێكی سەربەخۆ.
-    لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا ‌و ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1915، سوپای ئەڵمانیا لە ڕێگەی باڵۆنی هەواییەوە كە بە (زبلین) ناسرابوو، شاری یارموسی بەریتانیای بۆردومان كرد ئەوەش بە یەكەم هێرشی ئاسمانی دادەنرێت لە مێژوودا.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1918، كە شەڕی ناوخۆیی لە فنلەندە هەڵگیرسابوو جەنگ لە نێوان هێزەكانی پاسەوانی سپی ‌و پاسەوانی سوردا بەرپابوو كە سەر بە دوو بەرەی جیاوازی ناو دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بوون.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1920، سیاسەتمەدار ‌و دبلۆماتكاری بیرۆڤی (خافێر پیرێز دیكوییار) سكرتێری پێشووتری ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە دایك بووە كە خەڵكی پیرۆ بوە ‌و دبلۆماتكارێكی بەناوبانگی جیهانی بوە، بۆیە لە نێوان ساڵانی 1982 بۆ 1992 پۆستی سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكانی لە دەستدا بوە.
-    لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا ‌و ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1941، سوپای بەریتانیا پەلاماری ئەریتریای دا كە لە ژێر دەستی ئیتاڵییەكاندا بوو سەرئەنجام داگیری كرد.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1942، سوپای ژاپۆن پەلاماری بۆرمای دا ‌و پاش جەنگێكی خوێناوی داگیری كرد.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1949، حكومەتی كوبا دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نا وەكو وڵاتێكی خاوەن سەروەریی، ئەوەش ناڕەزایەتیی توندی وڵاتانی عەرەبیی لێكەوتەوە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1956، سودان بووە ئەندامی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی.
-    زستانی ساڵی 1977 بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ڕۆژی 19ی كانونی دووەم بەفر لە شاری میامی سەر بە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا باری كە بە ڕۆژێكی مێژوویی لە قەڵەم درا ‌و خەڵكی ئاهەنگیان بەو بۆنەیەوە گێڕا چونكە پێشتر بە هیچ شێوەیەك بەفر لەو ناوچەیەدا نەباریبوو.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1981، بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر ئیندۆنیزیای هەژاند كە بە هۆیەوە سەدان كەس مردن ‌و هەزاران برینداریشی لێكەوتەوە نزیكەی هەزار كەسیش بێسەروشوێن بوون، جگە لەوەش چەندین ناوچە بوون بە ژێر هەرەسەوە.
-    لە پاش سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ‌و دەستبەسەركردنی چەندین دبلۆماتكاری ئەمریكی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناو شاری تاران كە لەلایەن شۆڕشگێڕەكانەوە بۆ ماوەی 444 ڕۆژ دەستبەسەر كرابوون، ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1981، هەردوو لایەنی ئەمریكی ‌و ئێرانی ڕێككەوتن لە سەر ئازادكردنی دبلۆماتكارەكانی ئەمریكا.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1983، دەسەڵاتدارانی بۆلیڤیا ئەفسەرێكی نازییان بە ناوی (كلاوس باربی) دەستگیر كرد كە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا دەستی لە تاوانی جەنگدا هەبووە ‌و لەلایەن دادگاوە داواكراو بووە ئەو ئەفسەرە بۆ ماوەی دەیان ساڵا خۆی حەشاردابوو.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1988، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لە بناری ناوچەی گۆجاڕ هێرشیان كردە سەر سوپای بەعس ‌و وێڕای كوشتنی چەند سەربازێك نزیكەی 110 سەربازیشیان بە دیل گرت.
-    پاش ئەوەی سوپای هاوپەیمانان هێرشیان كردە سەر عێراق، ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1991، عێراق موشەكێكی (سكۆد)ی ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كرد ‌و بە هۆیەوە ژمارەیەك كەس بریندار بوون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی عێراق ‌و بەرگرتن لە هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان موسڵمان ‌و جولەكەكانیش ئەمریكا موشەكی بەرگریی دایە ئیسرائیل.
-    لە پاش هەڵوەشانەوەی كۆماری چیكسلۆڤاكیا ‌و دابەشبوونی بە سەر هەردوو وڵاتی چیك ‌و سلۆڤاكدا، ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 1993، چیك ‌و سلۆڤاك وەكو دوو وڵاتی جیاواز بوونە ئەندامی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 2006، نوسەر ‌و ئەدیب ‌و زانای ئایینی ئیسلام (عەون شەریف قاسم) سودانی كۆچی دوایی كردووە كە بانگخوازێكی گەورە بوە ‌و خاوەنی چەندین بەرهەمی گرنگە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، كۆبوونەوەیەكی ئاشتی لە نێوان سەرۆكی چەند وڵاتێكی عەرەبیدا لە میرنشینی كوەیت ئەنجامدرا ‌و تێیدا (عەبدوڵڵای كوڕی عەبدولعەزیز) پاشای عەرەبستانی سعودی ڕایگەیاند دەبێت ناكۆكیی نێوان وڵاتانی عەرەبی كۆتایی پێبێت.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 2011، بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی باشوری خۆرئاوای پاكستانی هەژاند كە بە هۆیەوە دەیان كەس گیانیان لە دەست دا ‌و سەدانی تریش بریندار بوون، زیانێكی زۆری داراییشی بە دوای خۆیدا هێنا، هێزی بومەلەرزەكەش لە وڵاتەكانی هیندستان ‌و ئێران ‌و ئیمارات ‌و بەحرەین هەستی پێكرا.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەلایەن دەستێكی نادیارەوە هاك كرا ‌و لە پەیجی سەرەكیی ماڵپەڕەكەدا ئاڵایەكی توركیای خرایە سەر كە دواتر ‌و لە پاش چەند كاتژمێرێك لەلایەن تیمەكانی (ئای تی)یەوە چاككرایەوە.
-    ڕۆژی 19ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، (عەبد ڕەبە مەنسور هادی) جێگری سەرۆك كۆماری یەمەن بڕیاریدا دەسەڵات ‌و پارێزبەندیی تەواو بدرێتە (عەلی عەبدوڵڵا سالح)ی سەرۆك بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری گواستنەوەی دەسەڵات.
-    ئەمڕۆ لەلای ئایینزاكانی بەهائییەوە بە ڕۆژی قوربانیدان بۆ سوڵتان ئەژمار دەكرێت ‌و بۆنەی ئایینی بەڕێوەدەچێت، لە ژاپۆنیش ئەمڕۆ بە ڕۆژی كاراوكی لە قەڵەم دەدرێت كە بۆنەیەكی هونەرییە ‌و چەندین چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.


هه‌واڵی زیاتر