بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 31ی كانونی دووەم


-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 743ی زایینی، ئیمام (محەمەد عەلی باقر) پێنجەم ئیمامی شیعەی دوانزدە ئیمامی كۆچی دوایی كردووە كە زانایەكی بە توانای ئایینی ئیسلام بووە.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1512، (هینریك)ی پاشای پورتوگال لە دایك بووە، لە هەمان ڕۆژیشدا بەڵام ساڵی 1580 لە تەمەنی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1797، موزیسیانی بەناوبانگی نەمسایی (فرانز شۆبەرت) لە دایك بووە كە خاوەنی چەندین شاكاری میوزیكە ‌و خزمەتێكی زۆری بە هونەر كردوە.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1876، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فەرمانی بە هیندییە سورەكان كرد بگوێزنەوە بۆ ناوچە پارێزراوەكان بە ئامانجی پاراستنی گیانیان كە لەلایەن ئەمریكییە توندڕەوەكانەوە مەترسییان لەسەر دروست ببوو.
-    لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا ‌و بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1915 سوپای ئەڵمانیا گازی ژەهراویی لە دژی هێزەكانی ڕوسیا بەكارهێنا.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1924، یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (جەزیرە) لە ناوچی یافای فەڵەستین بڵاوكراوەتەوە كە رۆژنامەیەكی سیاسی بووە.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1927، شەڕێكی گەورە لە نێوان هێزەكانی توركیا ‌و شۆڕشگێڕانی كورددا لە ناوچەی بەدلیس ڕوویدا كە لە ئەنجامدا شۆڕشگێڕەكان سەركەوتن ‌و زیانێكی زۆریان لە هێزەكانی سەر بە دەوڵەتی توركیا دا.
-    لە پاش كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی، ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1946، دەستووری یۆگۆسلافیا ڕاگەیەندرا كە لە سەر بنەمایەكی سۆڤێتیی داڕێژرابوو، بە گوێرەی ئەو دەستوورەش هەریەكە لە كۆمارەكانی (سربیا، كرواتیا، بۆسنە و هێرسك، مۆنتینیگرۆ، مەكدۆنیا ‌و سلۆڤینیا) لە چوارچێوەی دەوڵەتی یۆگۆسلافیادا بوون.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1950، (هاری ترومان)ی سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندیی پیشاندا بۆ پەرەپێدانی بۆمبی هایدرۆجینی كە بە مەترسیدارترین بۆمب ئەژمار دەكرێت لە سەر گۆی زەوی.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1953، بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی حكومەتی فەرەنسا ‌و بە مەبەستی دامركاندنەوەی ناڕەزایەتییەكانی گەلی تونس، هێزەكانی فەرەنسا (حەبیب بورقێبە)ی سەركردەی شۆڕشگێڕەكانیان دەستگیر كرد.
-    بە هۆی پشتیوانیكردنی لە حكومەتی عێراق، ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1980، كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییە دبلۆماتییەكانی لەگەڵا شانشینی ئوردندا ڕاگرت.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1986، یەكەم بینا لەسەر ڕووی مانگ بنیات نرا كە زۆربەی كەرەستەكانی بیناكە لە خۆڵا ‌و بەردی مانگ بەكارهێنرابوون.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1990، یەكەم لقی ماكدۆناڵدی ئەمریكی لە شاری مۆسكۆی پایتەختی یەكێتیی سۆڤێت كرایەوە كە ئەوەش بە نیشانەیەك دادەنرا بۆ گۆڕانكاریی لە مێژووی یەكێتیی سۆڤێت ‌و سیستمی حوكمڕانی لەو وڵاتەدا.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1998، ڕۆشنبیر ‌و نوسەری كورد (محەمەد قازی) كۆچی دوایی كردووە كە خزمەتێكی زۆری بە بواری رووناكبیریی ‌و ئەدەبی كوردی كردوە.
-    لە میانی شاڵاوی تەعریب ‌و تەبعیس ‌و تەهجیردا كە ڕژێمی بەعس لە دژی كوردانی شاری كەركوك ‌و ناوچەكانی تر پیادەی دەكرد، ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 1999 بە فەرمانی حكومەتی بەغداد زیاتر لە بیست خێزانی كورد بە زۆرەملێ‌ لە ماڵا ‌و حاڵی خۆیان وەدەر نران.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 2005، لە مەزادخانەیەكی ناوچەی هۆنگ كۆنگ وێنەی هاوسەری (جەنگیز خان)ی ئیمپراتۆری مەغۆل لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە بەهای 350 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا كە لە ڕووی نرخەوە ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد.
-    لە پاش ناكۆكیی ‌و شەڕێكی قورس لە سۆماڵدا ‌و هەڵوەشانەوەی حكومەتی ئەو وڵاتە، ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 2009، پەرلەمانی سۆماڵ (شەریف شێخ ئەحمەد)ی سەرۆكی یەكێتیی دادگا ئیسلامییەكانی وەكو سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژارد.
-    لە میانی پاڵەوانێتیی جامی نەتەوەكانی ئەفریقادا كە ساڵی 2010 لە ئەنگۆلا بەڕێوەچوو، ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ئەو ساڵە هەڵبژاردەی تۆپی پێی میسر بۆ جاری سێهەم لە سەر یەك جامەكەی بردەوە.
-    ڕۆژی 31ی كانونی دووەمی ساڵی 2012، هونەرمەند ‌و ئەكتەری میسری (سوهەیر بارونی) لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە لە پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا وەكو ئەستێرەیەكی هونەری میسری دەركەوتووە ‌و ڕۆڵی لە چەندین بەرهەمی هونەریدا بینیوە.
-    ئەمڕۆ لە كۆماری ناورۆ بە ڕۆژی نیشتمانیی ئەژمار دەكرێت ‌و بۆنە ‌و مەراسیمی نیشتمانیی بەڕێوەدەچێت كە دورگەیەكە ‌و دەكەوێتە ئاوەكانی زەریای ئارام ‌و پێشتر بە دورگەی كامەرانی ناسرابوو بە بچوكترین وڵاتی دورگەییش لە قەڵەم دەدرێت لە جیهاندا.


هه‌واڵی زیاتر