- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1662 زایینی، چەتەكانی چین بە سەرۆكایەتیی كاوشینجا دوای زیاتر لە نۆ مانگ گەمارۆدان، سەرئەنجام دوورگەی تایوانیان داگیر كرد و پاش شەڕێكی سەخت ناوچەكەیان تاڵان كرد.
- ڕۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1814، گەورەترین گڕكان لە ناوچەی مایۆنی فلیپین هەڵچوو كە بە هۆیەوە زیاتر لە 1200 كەس گیانیان لە دەست دا و دەیان هەزار كەسی دیكەش ئاوارە بوون.
- ڕۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1856، كۆتایی بە جەنگێكی خوێناوی هات لە نێوان دەوڵەتی عوسمانیی و ڕوسیادا كە ماوەی دوو ساڵا و نیوی خایاند و هەزاران قوربانیی لێكەوتەوە، جەنگەكەش بە جەنگی (كریما) ناسرابوو تێیدا فەرەنسا و ئینگلیزەكان پشتیوانییان لە عوسمانییەكان دەكرد لە دژی ڕوسەكان.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1877، هەردوو داهێنەری ئەمریكی (ئیزاك برجس و ولیام لۆنجسترێت) توانییان سەركەوتن بە دەست بهێنن لە دروستكردنی یەكەم كەشتیی دەریایی كە بە هەڵم كاری دەكرد.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1931، (بۆریس یەڵتسن) لەدایك بووە، كە یەكەم سەرۆك كۆماری ڕوسیای فیدراڵا بووە لە پاش هەڵوەشانەوەی یەكێتیی سۆڤێت.
- ڕۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1935 لەلایەن ژمارەیەك نوسەر و ئەدیب و كەسایەتییەوە یانەی فەرمانبەران لە شارۆچكەی چەمچەماڵ كراوەتەوە وەكو یانەیەك بۆ كۆكردنەوەی فەرمانبەرانی میریی.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1948، دەوڵەتی مالیزیای فیدراڵی دروست بوو كە لە نۆ ناوچەی جیاجیا پێكهات و پێشتر هەموویان لە ژێر دەستی بەریتانیادا بوون بەوەش مالیزیا لە ژێردەستەییەوە بووە خاوەن سەروەریی خۆی.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1958، هەریەكە لە سوریا و میسر ڕێككەوتننامەیەكیان مۆر كرد كە لە ژێر چەتری یەك دەوڵەتدا یەك بگرن بە ناوی (كۆماری یەكگرتووی عەرەب) بەڵام پاش چەند ساڵێك هەوڵدان لەو بوارەدا پرۆژەكە شكستی هێنا.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1966، هونەرمەند و نوسەری شانۆیی میسری (بەدیع خەیری) كۆچی دوایی كردووە كە ڕۆڵێكی كاریگەری هەبووە لە بەرەوپێشبردنی هونەری شانۆ لە میسردا.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1969، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنین (گابرێل باتیستوتا) لە دایك بووە كە بەشداریی لە چەندین یاریی نێودەوڵەتیدا كردوە و یارییشی بۆ چەندین یانەی بەناوبانگ كردوە.
- دوای هەڵگیرسانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی دەسەڵاتەكەی (حەمەڕەزا شای پەهلەوی) و هەڵهاتنی شای ئێران بۆ میسر، ڕۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1979 (ئیمام خومەینی) رابەری شۆڕشی ئێران لە فەرەنساوە گەیشتەوە شاری تاران كە ماوەی 15 ساڵا بوو لە تاراوگە.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1983، یەكەم ژمارەی گۆڤاری ئەستێرە بڵاو كراوەتەوە كە تایبەت بووە بە منداڵان و لەلایەن شۆڕشی كوردییەوە لە شاخ دەردەچوو.
- دوای ئەو دانوستانەی كە ساڵی 1984 لە نێوان كورد و حكومەتی عێراقدا ئەنجامدرا بۆ گەیشتن بە چارەسەری كێشەی باشوری كوردستان و پابەندنەبوونی حكومەتی بەغداد بە بەڵێنەكانیەوە، سەرئەنجام رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 1985، شەڕ لە نێوان كورد و سوپای بەعسدا دەستی پێكردەوە.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2003، كەشتیی ئاسمانیی كۆڵۆمبیا لە پاش هەڵدانی بۆ بۆشایی ئاسمان تەقییەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی كە حەوت زانا و كەشتیوان بوون گیانیان لە دەست دا.
- پێشنیوەڕۆی ڕۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2004، كە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بوو، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دوو هێرشی خۆكوژی كرانە سەر لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە بە هۆیانەوە زیاتر لە سەد كەس گیانیان لە دەست دا و نزیكەی دووسەدی دیكەش بریندار بوون، هێرشەكانیش لەلایەن چەند خۆكوژێكەوە ئەنجام درابوون.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2004، لە میانی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا لە شاری مەككەی سعودییە بە هۆی قەرەباڵغیی لە ڕادەبەدەر و پاڵپەستۆی حاجییانەوە لە رێوڕەسمی جەمەراتدا 244 حاجی گیانیان لە دەست دا كە كەوتبوونە ژێر پێی حاجییەكانی دیكەوە.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2005، گۆڕێكی بە كۆمەڵا لە شاری كەركوك دۆزرایەوە كە ڕوفاتی 20 كەسی تێدابوو، دواتر ئاشكرابوو كە مێژووی كوشتنەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەعس.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2010، سیاسەتمەدار و دبلۆماتكاری مەراكشی (عزەدین عراقی) كە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بە دەستەوە بووە لە تەمەنی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
- پاش هەڵگیرسانی شۆڕشی گەلی میسر لە دژی دەسەڵاتەكەی (حوسنی موبارەك)، رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2011، موبارەك بڕیاریدا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی میسر هەڵنەبژێرێتەوە و گۆڕانكارییش لە دەستووری وڵاتدا بكرێت، بەڵام جەماوەر بەو بڕیارە ڕازی نەبوون و داوای ڕٍوخاندنی دەسەڵاتەكەیان دەكرد.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2011، (عەبدوڵڵای دووەم)ی پاشای ئوردن حكومەتەكەی (سەمیر زەید ڕفاعی)ی هەڵوەشاندەوە ئەوەش وەكو بەدەنگەوەچوونی داواكاریی خۆپیشاندەران كە داوای هەڵوەشانەوەی حكومەتی عەممانیان كردبوو، لە شوێنی ئەویش (مەعروف بەخیت)ی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2012، بە هۆی سەرهەڵدانی پشێویی و شەڕ و پێكدادان لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەی تۆپی پێی (پۆرسەعید و ئەهلی)ی میسردا كە لە ستادیۆمی پۆرسەعید بەڕێوەچوو 73 هاووڵاتی كوژران و سەدانی دیكەش بریندار بوون.
- رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2012، لێكۆڵەر و ئەدیب و شاعیری گەورەی پۆڵۆنیا (فیسوافا شیمبۆرسكا) لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە ساڵی 1996 خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئادابدا پێبەخشراوە.
- ئەمڕۆ بە گوێرەی ساڵنامەی ئێرلەندی لە ئێرلەندا بەیەكەم ڕۆژی بەهار ئەژمار دەكرێت، لە ئەمریكاش بە ڕۆژی مێژووی ڕەش لە قەڵەم دەدرێت كە گوزارشت لەو جەنگە ناوخۆییە دەكات لە نێوان پێكهاتەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە مێژوودا ڕوویداوە، لە مالیزیاش ئەمڕۆ بە ڕۆژی یەكگرتن دەژمێردرێت و بۆنە و ئاهەنگی فراوان بەڕێوەدەچێت.