- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1451ی زایینی، سوڵتان (مورادی دووەم)ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی حوكمڕانییەكەیدا هەوڵی زۆری داوە بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتی عوسمانییەكان لە ئەوروپادا.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1488، دۆزەرەوەی پورتوگالی (بارسۆلۆمیۆ دیاز) دوای سوڕانەوەی بە دەوری كیشوەری ئەفریقادا لە دورگەی (موسل) دابەزی، بەوەش بووە یەكەم ئەورپایی بگاتە دوورترین خاكی باشوری كیشوەری ئەفریقا.
- پاش ئەوەی لەساڵی 1493دا جولەكەكان لە سەقەلییە دەركران، ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1740، پاشای سەقەلییە داوای لە جولەكەكان كرد جارێكی تر بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1783، ئیسپانیا دانی بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا نا وەكو وڵاتێكی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1815، یەكەم كارگەی بازرگانیی بۆ بەرهەمهێنانی پەنیر لە سویسرا دروست كرا بە ئامانجی هەناردەكردنی پەنیر بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا.
- دوای دوو ساڵا هەوڵدان بۆ داگیركردنی نێجیریا سەرئەنجام ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1903، هێزەكانی بەریتانیا شاری (كانۆ) دوایین شاری ئەو وڵاتەیان لە باكوری نێجیریا دەست بەسەردا گرت.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1908، هێزەكانی دەوڵەتی عوسمانی شاری مهابادی خۆرهەڵاتی كوردستانیان داگیر كرد بەڵام دوای تێپەڕبوونی بیست ڕۆژ چۆڵیان كرد.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1930، پارتی كۆمۆنیستی ڤێتنامی پێكهێنراوە كە دواتر دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست و چووە پاڵ بلۆكی خۆرهەڵات.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1931، بومەلەرزەیەكی بەهێز نیوزلەندای هەژاند كە بە هۆیەوە نزیكەی 300 كەس مردن و دەیان هەزاریش بریندار بوون یاخود بێ ماڵا و حاڵا بوون، ئەو بومەلەرزەیەش بە كارەساتبارترین بومەلەرزە ئەژمار دەكرێت لە مێژووی نیوزلەندا.
- لەگەڵا نزیكبوونەوەی كۆتایی جەنگی دووەمی جیهانیدا، ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1945 هێزە هاوبەشەكانی ئەمریكا و فلیپین هێرشێكی گەورەیان كردە سەر سوپای ژاپۆن بە مەبەستی ڕزگاركردنی شاری مانێلا لە ژێر دەستی ژاپۆنییەكان.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1962، (جۆن كینیدی) سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی لەگەڵا كوبادا قەدەغە بكات بێجگە لە خۆراك و داوودەرمان.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1968، شاعیر و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی لوبنانی (مەروان خوری) لە دایك بووە كە خاوەنی چەندین بەرهەمی بەپێزی هونەرییە.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1969 و لە میانی كۆنگرەی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڵەستینیدا كە لە شاری قاهیرەی میسر بەڕێوەچوو، (یاسر عەرەفات) وەكو سەرۆكی ڕێكخراوی ئازادیخوازی فەڵەستینی هەڵبژێردرا.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1975، گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسر و جیهانی عەرەبی (ئوم كەلسوم) لە تەمەنی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە دەیان بەرهەمی هونەریی لە دوای خۆی بەجێهشێتوە.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1990، بەرەی كوردستانی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی عێراق داوایان لە ڕای گشتیی جیهان و وڵاتانی عەرەب كرد فشار بخەنە سەر ڕژێمی بەعس، بە مەبەستی ڕاگرتنی جینۆسایدكردنی گەلی كورد لە باشوری كوردستان.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 1993، شاندێكی پەرلەمانتارانی كوردی توركیا بە سەردانێك گەیشتنە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی كورد لە باشوری كوردستان.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 2005، (عەبدوڵڵا گویل)ی سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە ئەمریكا كرد ڕێگە بە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی نەدات لە باشوری كوردستان.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 2005، لە میانی كۆبوونەوەیەكی شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا كە لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین بەڕێوەچوو، هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی (جەلال تاڵەبانی) بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و (مەسعود بارزانی) بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بپاڵێورێن، هەردوو ئیدارەی حكومەتی هەرێمیش یەك بگرنەوە لە چوارچێوەی حكومەتێكی هاوبەشدا.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 2005، (زۆراب جفانیا) سەرۆك وەزیرانی جۆرجیا لە تەمەنی 42 ساڵیدا و بە هۆی ژەهراویبوون بە گاز لە كاتی نوستندا كۆچی دوایی كردووە.
- ڕۆژی 3ی شوباتی ساڵی 2012، لە میانی خۆپیشاندانەكانی گەلانی سوریادا دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە هێزە ئەمنییەكانی سەر بە (بەشار ئەسەد) هەڵیانكوتایە سەر گەڕەكی (خالدییە) لە شاری حمس و كوشتارگەیەكیان لە دژی خۆپیشاندەران ئەنجامدا كە بە هۆیەوە نزیكەی هەزار هاووڵاتی كوژران و 1800ی دیكەش بریندار بوون.
- ساڵانە و لەم ڕۆژەدا فێستیڤاڵێكی گەورە لە ژاپۆن بەڕێوەدەچێت بە بۆنەی نزیكبوونەوەی وەرزی بەهارەوە كە بە فێستیڤاڵی (سیتسۆبۆن) ناسراوە، لە مۆزەمبیقیش ئەمڕۆ بە ڕۆژی پاڵەوانان لە قەڵەم دەدرێت.