بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕۆژی 5ی شوبات


-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1777ی زایینی، ویلایەتی جۆرجیای ئەمریكا بڕیاریدا بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە قەدەغە بكات ئەوەش سەرەتایەك بوو بۆ نەهێشتنی كۆیلایەتی، لە هەمان ڕۆژیشدا بەڵام ساڵی 1794 حكومەتی فەرەنسا بڕیاری بازرگانیكردنی بە مرۆڤەوە هەڵوەشاندەوە.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1859، هەردوو ناوچەی ولاخیا ‌و مۆڵداڤیا یەكیان گرت ‌و بە سەركردایەتیی (ئەلكساندەر جۆن كۆزا) وڵاتی ڕۆمانیایان پێكهێنا.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1877، سوڵتان (عەبدولحەمیدی دووەم)ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بڕیاریدا (ئەحمەد مدحەت پاشا) لە پۆستی سەدری ئەعزەم بخات ‌و بۆ تاراوگە دوورخرایەوە.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1877، مێژوونوس ‌و كوردناسی بەناوبانگ (ڤلادیمێر ڤیۆدۆرۆڤیچ مینۆرسكی)ی ڕوسیایی لە دایك بووە كە چەندین لێكۆڵینەوە ‌و بابەتی گرنگی لە بارەی مێژووی كوردەوە نوسیوە.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1917، شێخ (سالم موبارەك سوباح) كرایە میری كوەیت ‌و شوێنی (جابر موبارەك سوباح)ی برای گرتەوە.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1925، شەڕ و پێكدادان لە نێوان شۆڕشگێڕانی كورد ‌و سوپای توركیادا لە ناوچەی جزیرەی باكوری كوردستان ڕوویدا كە تێیدا شۆڕشگێڕانی كورد گورزێكی گەوەرەیان لە هێزەكانی توركیا وەشاند.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1962، (شارل دیگۆل)ی سەرۆكی فەرەنسا داوای كرد دان بە سەربەخۆیی جەزائیردا بنرێت ‌و سەروەریی بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێنرێتەوە.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1962، هونەرمەند ‌و موزیسیانی ناوداری فەرەنسی (جاك ئیبرت) لە دایك بووە كە خاوەنی چەندین شاكاری هونەرییە.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1974، كەشتی ئاسمانیی (ئەپۆڵۆ 14) بە سەركەوتوویی لە سەر ڕووی هەسارەی مانگ نیشتەوە بە ئامانجی لێكۆڵینەوە ‌و دۆزینەوەی نهێنییەكانی سەر ڕووی مانگ.
-    دوای تێپەڕبوونی نزیكەی 40 ساڵا بە سەر جەنگی دووەمی جیهانیدا، ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1983 پرۆسەی دادگاییكردنی یەكێك لە سەركردەكانی ئەڵمانیای نازی بە ناوی (كلاوس باربی) كرا كە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار بوو.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1985، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لە دایك بووە كە بەشداریی لە دەیان یاریی نێودەوڵەتیدا كردوە ‌و لەگەڵ یانە وەرزشییە بەناوبانگەكان بە تایبەت ریاڵ مەدرید چەندین خەڵاتی گرنگی وەرزشیی بەدەست هێناوە.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1988، (مانوێل نۆریغا)ی سەرۆكی پەنەما بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ‌و سپیكردنەوەی پارە دادگایی كرا كە سەرئەنجام لەلایەن دادگا ‌و كۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە ئیدانە كرا.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1993، لەلایەن كۆمەڵێك كەسایەتی ‌و خەڵكی نیشتمانپەروەرەوە پارتی سەربەخۆیی كوردستان پێكهێنراوە وەكو پارتێكی نەتەوەیی.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 1997، خاتوونی هونەرمەند ‌و گۆرانیبێژی دەنگخۆش ‌و ناوداری كورد (عائیشە شان) كۆچی دوایی كردووە كە لە دوای خۆی كۆمەڵێك بەرهەمی هونەریی بەجێهێشتوە.
-    لەگەڵا نزیكبوونەوەی وادەی هێرشكردنە سەر ڕژێمەكەی (سەدام حسێن) ‌و لە میانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 2003 (كۆڵن پاوڵا)ی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند،  پەیوەندیی ‌و هەماهەنگیی لە نێوان رژێمەكەی سەدام حسێن ‌و ئەنسارولئیسلام ‌و ڕێكخراوی قاعیدەدا هەیە.
-    پاش ئەوەی بزووتنەوەی ڕیفراندۆمی كوردستان هاوكات لەگەڵا هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراقدا ڕاپرسییەكی لە ناو دەنگدەراندا لە باشوری كوردستان ئەنجامدا سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر مافی چارەنووس، ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 2005 بزووتنەوەكە ئاشكرایكرد كە 98%ی بەشداربووانی ڕیفراندۆمە نافەرمییەكە دەنگیان بە سەربەخۆیی كوردستان داوە.
-    دوای بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی كاریكاتێری لەلایەن ڕۆژنامەیەكی دانیماركییەوە كە تێیدا سوكایەتیی بە پێغەمبەری ئیسلام كردبوو، ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 2006 خۆپیشاندانێكی فراوان لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدرا كە بە هۆیەوە توندوتیژیی كەوتەوە ‌و چەندین كەس بریندار بوون.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 2009، دەسەڵاتدارانی میسر ڕێگرییان لە (ئەیمەن تەها) سەركردە لە بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی كرد لە دەروازەی ڕەفەحەوە بپەڕێتەوە بۆ كەرتی غەززە بەو هۆیەی كە بڕێك پارەی زۆری پێبوو بە نیازبوو بیگەیەنێتە غەززە.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 2010، یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕوسیا (گالیمزیان خۆساینۆف) لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
-    ڕۆژی 5ی شوباتی ساڵی 2011، هونەرمەند ‌و دەرهێنەر ‌و چالاكوانی كۆمەڵایەتیی سوریایی (عومەر ئەمیرلای) لە تەمەنی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە كە لە ماوەی ژیانیدا زیاتر لە بیست فیلمی جۆراوجۆری بەرهەمهێناوە.
-    ئەمڕۆ لە دورگەی (سەقەلییە) كە هەرێمێكی سەر بە ئیتاڵیایە بە ڕۆژی قەدیسە (ئەغاسا) ناسراوە ‌و تێیدا چەندین سروتی ئایینی ‌و ڕێوڕەسم بەڕێوەدەچن.


هه‌واڵی زیاتر